هێمن هەورامى: یاساى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان یاسایەکى هەستیارە کوردستانی

نوچەنێت:

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەسەر یاساى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان دەڵێت، تەنها پرسێکى یاسایى نییە، بەڵکو سیاسیشە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (26)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، هێمن هەورامى، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، "كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کاتێ لە (2014) دروستکراوە، خولی یەکەمیان بۆ 5 ساڵە و لە (23/12/2019) کۆتایی هاتووە، لەناو یاسای کۆمسیۆن هاتووە دەتوانرێت بۆ جارێک بۆیان درێژ بکرێتەوە، بەڵام ئەو کۆمسیۆنەى ئەکات دروستکراوە، بە رێککەوتنی نێوان پێنج حزب بووە کە ئەوکات لەناو پەرلەمان بوون، ئێستا نەخشەکە گۆڕاوە، هەندێک فراکسیۆن ئێستا لە حکوومەتدا بوون."

هێمن هەورامى زیاتر روونیدەکاتە و دەڵێت، "ئێستا نەخشەى سیاسى ناو پەرلەمانى کوردستان گۆڕاوە، هەندێ فراکسیۆن ئێستا لە ناو پەرلەمانن لە خولى چوارەمى پەرلەمانى کوردستان دا نەبوون، بۆیە ئێمە وەک سەرۆکایەتی پەرلەمان هانی لایەنەکان دەدەین، کە کۆمسیۆن بە تەوافق دروست بکەینەوە ".

جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان ڕاشیگەیاند، "لەم خولەدا دەنگدان بە کۆمەڵێک پڕۆژەیاسا و پێشنیازەیاسا داوە، هەندێکیان خوێندنەوەی دووەمیان بۆ کراوە، بابەتی کۆمسیۆنیش بابەتێکی هەستیارە، لە سەرەتایی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو، دانیشتنی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەین و بڕیاردەدەین کە چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکەین".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین