وەزیرى ناوخۆ: ئەمڕۆ بڕیار لەبارەی قەدەخەی هاتووچۆ و داخستنی قوتابخانەکان دەدرێ کوردستانی

نوچەنێت:

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە کاتى ناساندنى پارێزگارى نوێى هەولێر ئومێد خۆشناو، لە لێدوانێکیدا لەبارەی قەدەخەی هاتووچۆ و دەرکردنى بڕیارى نوێ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی قەدەخەی هاتووچۆ و داخستنی قوتابخانەکان دەدەین.

وەزیرى ناوخۆ لەبارەى ڕاگەیاندنى قەدەخەکردنى هاتووچۆى گشتى گووتیشى، لە ئێستادا هیچ برێارێک بۆ قەدەخەى هاتووچۆ نییە.

دواى ئاشکرابوونى پشکنینى (5) هاووڵاتى و تووشبوونیان بە ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاو، وا بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەى باڵاى رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا کۆببێتەوە و چاوەڕێ دەکرێ چەند بڕیارێکى نوێ دەربکەن لەبارەى ڕێکارەکانى خۆپارێزى لە هەرێمى کوردستان.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین