تەرمى (16) کۆچبەرەکەى نۆکەندى ئینگلیز گەڕێندرانەوە هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

ئەو (16) کۆچبەرە کوردەى (24)مانگى ڕابردوو لە نۆکەندى ئینگلیز بەلەمەکەیان نقووم بوو، بەرەیانى ئەمڕۆ تەرمەکانیان گەڕاندرایەوە هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ یەکشەممە (26)ـ ى کانوونى یەکەمى (2021)، تەرمى (16) کۆچبەرى کورد لە لە (24)ـى مانگى ڕابردوو لە نۆکەندى ئینگلیز لە بەریتانیا بەلەمەکەیان نقووم بوو، بەرەبەیانى ئەمڕۆ کەسوکارى قوربانییەکان لە فڕۆکەخانەى هەولێر تەرمەکانیان وەرگرتەوە.

تەرمى ئەو کۆچبەرانەى ئەمڕۆ گەڕێندرانەوە هەرێمى کوردستان، هەشت کەسیان خەڵکی سنوورى راپەڕینن، چوار کەسیان خەڵکی دەربەندیخانن و یەکێکیان خەڵکی هەولێرە، دووانیان خەڵکی سۆران و یەکێکیان خەڵکی زاخۆیە.

هەڵگورد ساڵەیی، نوێنەری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، دوای ئەوەی پەنجەمۆری کەسوکاری قوربانییەکان لەلایەن فەرەنساوە یەکلایی کرایەوە، دەرکەوت کە  17 تەرمیان کوردن کە یەکێکیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، دواتر ئێمە ئامادەیی خۆمان بۆ گەڕانەوەی تەرمەکانیان دەربڕی.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین