عێراق وه‌ك عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى له‌به‌رانبه‌ر چاره‌سه‌ركردنى دۆخى سووریا ئاشكرا ده‌كات و ده‌شڵێ، "نوێنه‌رى عێراق وه‌ك چاودێر به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌ستانه‌ 17ى كردووه‌".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25ى كانوونى یه‌كه‌م، ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى كرد، عه‌بدولره‌حمان حوسێنى باڵیۆزى عێراق له‌ مۆسكۆ به‌شدارى له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌ستانه‌ 17 كردووه‌، كه‌ سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕى سووریا له‌ نورسوڵتان "ئه‌ستانه‌"ى پایته‌ختى كازه‌خستان به‌ڕێوه‌چووه‌.

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق روونى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ باڵیۆزى عێراق گفتوگۆ له‌گه‌ڵ شانده‌كانى سووریا و ئوردن و لبنان و رووسیا و ئێران و توركیا و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ میانه‌ى دانوستاندنه‌كانى ئه‌ستانه‌ ئه‌نجام ده‌دات.

له‌ به‌شێكى ترى راگه‌یێندراوه‌كه‌ دووپاتى ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه‌ دۆخى سووریا به‌ شێوازى ئاشته‌وایى و سیاسییانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

10 ساڵ زیاتره‌ سووریا له‌ جه‌نگێكى سه‌ختدایه‌، گفتوگۆكانى ئه‌ستانه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئاراسته‌ى هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌كانى سووریا، كه‌ به‌گوته‌ى سكاى نیوز گه‌ڕى 17 به‌ بێ هیچ ئه‌نجامێكى دیاریكراو به‌ڕێوه‌چووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین