وێنه‌ى موهه‌ندیس گرژیى ده‌خاته نێوان كازمى و میلیشیاكان
نوچه‌نێت
بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ى كانوونى یه‌كه‌م، له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا و فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى خۆپیشاندان بكه‌ن و ناڕه‌زایى له دژى لادانى وێنه‌كانى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس و قاسم سوله‌یمانى ده‌رببڕن كه له هێرشێكى ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2020 كوژران.
سه‌رچاوه عێراقییه‌كان روونیان كردووه‌ته‌وه، دوێنێ وێنه‌كانى موهه‌ندیس و سوله‌یمانى له گۆڕه‌پانى فیردۆس و چه‌ندان شوێنى تر‌ى به‌غدا لادراون. ئه‌مه‌یش میلیشیاكانى شیعه‌ى تووڕه كردووه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ى له ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، شه‌وى رابردوو لایه‌نگرانى میلیشیاكان گردبوونه‌ته‌وه، هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان عێراق له وێنه‌ى موهه‌ندیس و سوله‌یمانى دوور بن و بڕیاریشیان داوه ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان بكه‌ن. لایه‌نگرانى حه‌شد په‌یام ئاراسته‌ى كازم ده‌كه‌ن و داواى لێده‌كه‌ن "سنوورى خۆى نه‌به‌زێنێ"
مالًپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى ئاشكراى كردووه، هێزه ئه‌منییه‌كان خراونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه.
له سێى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2020 له هێرشێكى ئه‌مریكا له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس كوژران، ئه‌مریكا به فه‌رمى به‌رپرسیارێَتى كوژرانى ئه‌وانى له ئه‌ستۆ گرت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment