سەرۆک بارزانى: ئاڵاى کوردستان موڵكی تاك بە تاكی هاووڵاتیانی كوردستانە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ هەینى (17) کانوونى یەکەمى (2021)، سەرۆک بارزانى بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای كوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "ئەم ئاڵایە موڵكی تاك تاكی هاووڵاتیانی كوردستانە و، وێڕای هەبوونی بیروڕای جیاواز، لەژێر سێبەری ئەو ئاڵایەدا، هەموومان سەربەرزین و، خاوەنی شانازی و ناسنامەین."
دەقى پەیامى سەرۆک بارزانى بە بۆنەى ڕۆژى ئاڵاى کوردستان:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.
ئاڵای كوردستان هێمای ئازادیخوازی و قوربانیدان و ئاشتیخوازیی گەلی كوردستانە و لەپێناویدا خوێن و قوربانییەكی زۆر دراوە. ئاڵای كوردستان بەهایەكی هاوبەش و هێمای یەكگرتوویی گەلەكەمانە. ئەم ئاڵایە موڵكی تاك تاكی هاووڵاتیانی كوردستانە و، وێڕای هەبوونی بیروڕای جیاواز، لەژێر سێبەری ئەو ئاڵایەدا، هەموومان سەربەرزین و، خاوەنی شانازی و ناسنامەین. لە ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا پێداگری لە پەیامی ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی ئەو شەهیدانەی كە لە پێناو ئاڵای پیرۆزی كوردستان گیانی خۆیان بەخت كردووە.
مسعود بارزانی
17ـی كانوونی یەكەمی 2021
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment