ڕێواز فایەق: پشتگیرى لەدەرکردنى هەموو  یاساییەکى نوێى دەکەین کە لەبەرژەوەندیى ژنان دا بێ هەواڵ

نوچەنێت:

سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لەدیدارى لووتكه‌ی ژنانی سه‌ركرده‌ له‌ كوردستان ڕایدەگەیێنێت، "پەرلەمانى کوردستان پشتگیرى لەهەموو پڕۆژەیاسایەکى نوێ دەکات کە لە بەرژەوەندیى مافەکانى ژنان بێت."

ئەمڕۆ سێشەممە (14)ى کانوونى یەکەمى (2021)، پێنجەمین دیدارى لووتكه‌ی ژنانی سه‌ركرده‌ له‌ كوردستان بە دروشمى (له‌پێناو به‌هێزتركردنی پێگه‌ی ژن له‌ ناوه‌ندى بڕیار و به‌شداریكردن له‌ بونیادنانی ئاشتی)دا بەڕێوەچوو.

د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە چوارچێوه‌ی پانێڵەکاندا پەیوەست بە یاساکانی تایبەت بە مافەکانی ژنان ڕایگەیاند، "پەرلەمانی کوردستان پاڵپشتیی ھەموو جۆرە دەستپێشخەرییەک دەکات بۆ ھەموارکردنەوە و دەرکردنی ھەر یاسایەکی نوێش کە لە بەرژەوەندیی مافەکانی ژناندا بێت."

سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان گووتیشی، "ئەرکی ڕێکخراوەکانی تایبەت بە ژنانە، کە بە پڕۆژە و پێشنیارەکانیان بەشداریی کارا بکەن لە داڕشتن و نووسینەوەی یاساکانی تایبەت بە مافەکانی ژنان."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین