هەڵوێستى توركیا بەرامبەر هەڵبژاردن و پاشهكشهی هێزهكانی له لیبیا
نوچەنێت:
له چهند ساڵی رابردوو توركیا ههژموونێكی فراوانی لهسهر رووداوهكانی لیبیا ههیه، لەگەڵ نزیكبوونەوەى هەڵبژاردنەكانی تهڕابلوس، چەند پرسیارێك لەسەر هەڵوێستى ئهنقهره و كشانەوەى هێزەكانى لەو وڵاتە دروست بووە.
بەهۆى ئەوەى لیبیا گێرۆدەى قهیرانی ئەمنى بووە، تا ئێستا ناكۆكييەكان لەسەر یاساى هەڵبژاردنى سەرۆكایەتى و پەرلەمانى ئەو وڵاتە لە نێوان ئەندامانى ئهنجومهنی راوێژكارى و حكومەتى یەكێتى نیشتیمانى و ئەنجومەنى سەرۆكایەتى بەردەوامە.
لەسەرەتاى ئەو مانگە لیژنەى هاوبەشى لیبیا (5+5) لە ئەنقەرە لهگهڵ بهرپرسانی باڵای توركیا كۆبوونەوە، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چوونە دەرەوەى گرووپە چەكدارەكان و هێزە بیانییەكان لەو وڵاتە.
سەبارەت بەناوەڕۆكى كۆبوونەوە و هەڵوێستى توركیا فەرەج سەوساع رایگەیاند، "لیژنەكە داواى لە توركیا كردووە، هێزە بیانییەكان لەو وڵاتانە بچنە دەرەوە، ئەنقەرە پێشوازى لەو داوایە كردووه، بەڵام بە مەرجێك هەموو لایەنەكان لە لیبیا بكشێنەوە".
هەرچەند توركیا بوونى هێزەكانى خۆى لەو لیبیا بە یاسایى دەزانێت، چونكە بەگوێرەى رێككەوتنى لەگەڵ حكومەتى نیشتیمانى پێشوو چۆتە ئەو وڵاتە، بۆیە رەتى دەكاتەوە وەك هێزێكى بیانى مامەڵەى لەگەڵ بكرێت، تا بهسهری بسهپێنن هێزهكانی خۆی بكشێنێتهوه.
ئیبراهیم كاڵن وتەبێژى سەرۆكایەتى توركیا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "وڵاتهكهی پاڵپشتى ئەوە دەكات هەڵبژاردنەكان لە وادەى دیاریكراوى خۆیدا بەرێوە بچێت، ئەگەر ئەو هەڵبژاردنە دواخرا ئەوە پێویستە هۆكارەكانى دواخستن بۆ رایگشتى روون بكرێتەوە، سەبارەت بە ئەنجامى هەڵبژاردنەكان هەرچییەك بێت ئێمە پاڵپشتى له حكومەتى داهاتووى تهرابلوس دەكەین".
لە (25) تشرینى دووەمى رابردوو ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوەیى توركیا لە راگەیێندراوێكدا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "پێویستە لايەنەكان خۆیان لە هەنگاوى تاكلايەنە بپارێزن، ئەوەش بۆ ئەوەیە هەڵبژاردنەكان بە شێوەیەكى یاسایى و لە باردۆخێكى ئارام بەرێوە بچێت، داواش لە كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دەكەین رووبەڕووى ئەو كەس و لایەنانە ببنەوە، كه دهیانهوێت ئهو دۆخەى ئێستا بۆ بەرژەوەندى خۆیان بەكار بهێنن".
ئۆفۆك نەجات تاشچى شارەزا لە كاروبارى توركیا بە ماڵپەڕى (عەرەبى 21)ى رایگەیاند، "لەسەرەتاوە ئهنقهره پاڵپشتى پڕۆسەى دیموكراسى و گفتوگۆكانى نەتەوە یەكگرتووەكانى لە لیبیا كردووە، بۆ ژینگەیەكى ئارام دروست بێت، بەڵام فەڕەنسا و رووسیا پاڵپشتى خەلیفە حەفتەریان دەكرد بۆ داگیكردنى پایتەخت، بۆيەش توركیا پاڵپشتى لە تەڕابلوسى كرد بۆ ئەوەى نەكەوێت و هەڵبژاردنێكى دیموكراسیانەى تێدا بەڕێوە بچێت".
دەربارەى هەڵوێستى توركیا ئیسماعیل جۆكتان نووسەرى تورك ئاماژەى بەوە كرد، "توركیا رەتى دەكاتەوە هیچ لایەنێكى لیبیا بە زەبرى هێز دەست بەسەر دەسەڵاتى یاسایى ئەو وڵاتە بگرێت، بۆیە هاوكارى سەربازى پێشكەش بە لایهنه شهرعییهكانی ئهو وڵاتە كرد بۆ ئەوەى ئەو ئابلوقەى نەتەوە یەكگرتووەكان سەپاندبووى تێكى بشكێنێت، كه بووه جێبەجێ نەكردنى پلانەكانى كۆڕبەندى سیاسى، دواتریش چهند وڵاتێك هاوكارى خهلیفه حەفتەريان دەكرد، بارودۆخی لیبیا بهتهواوی له لێواری روخان نزیك بۆوه".
دەربارەى مەرجى كشانەوەى توركیا لە لیبیا تاشجى ئاماژەى بەوە كرد، "پێش ئەوەى باس لە كشانەوەى هێزەكانى توركیا لەو وڵاتە بكرێت، دەبێت باس لە میلیشیاكانى وەك جەنجەوید و فاگنەرى رووسى بكرێت، كە ئەوان بەدەستى فەڕەنسا و رووسیا و ئیمارات بووینە تاوانبارى جەنگ، پێویستە بە زووترین كات ئەو وڵاتە جێبهێڵن، نهك هێزهكانی توركیا، چونكه ئهو هێزانه له رابردوو بەگوێرەى رێككەوتن لەگەڵ حكومەتى شەرعى چووینە ئەو وڵاتە، بۆیە هەڵەیە باس لە دەرچوونى سوپاى توركیا پێش هێزە نایاسییەكان بكرێت".
دەربارەى ئەركى هێزەكانى توركیا لەو وڵاتە ئیسماعیل جۆكتان رایگەیاند، "ئەركى هێزەكانى توركیا بەگوێرەى رێككەوتنى نێوانیان لەو وڵاتە پاڵپشتى لۆجستى و هەواڵگرییە، بۆ دەرچوونیشیان بەگوێرەى رێككەوتنى جنێف پێویستە هەموو هێزە بیانییەكان لەو وڵاتە دەرچن".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment