بلینکن: هێڵی گازی ڕووسیا-ئەڵمانیا دەبێتە کارتی فشاری دەستی ئێمە! عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت بۆری هەناردەی هەناردەی گازی ڕووسیا بۆ ئەوروپا، کارتی فشاری دەستی وڵاتانی ڕۆژئاوایە دژ بە پووتین، نەک بە پێچەوانەوە.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت هێڵی نۆرد ستریم دوو تایبەت بە گواستنەوەی گازی سروشتی ڕووسیا بۆ ئەڵمانیا، دەبێتە کارتی فشاری هاوپەیمانانی ڕۆژئاوا دژ بە ڕووسیا، چونکە لە بەرژەوەندیی پووتیندایە گازەکە هەناردە بکرێت بەرەو ئەوروپا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی 24ی ئیماراتی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا فشاری خستووەتە سەر ئەڵمانیا کە ئەگەر ڕووسیا پەلاماری ئۆکرانیا بدات، دەبێت هاوردەی گازی ڕووسی لە ڕێگەی نۆرد ستریم دوو ڕابگیرێت.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی، کە ئاژانسی بلومبێریگ-یش ئاماژەی پێکردووە، بلینکن وتوویەتی "لە ڕاستیدا نۆرد ستریمی دوو دەبێتە سەرچاوەی فشاردانان لەسەر ڕووسیا، چونکە سەرۆک پووتین مەبەستیەتی گازی ڕووسیا لە ڕێگەی ئەو بۆرییەوە هەناردە بکات".

لە هەمان چاوپێکەوتندا، بلینکن لەبارەی کاردانەوەکانیان لە حاڵەتی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، وتوویەتی "زۆر نادیار و سەختە ببینین چی ڕوودەدات ئەگەر ڕوسیا دوژمنکارییەکانی دژ بە ئۆکرانیا دووبارە بکاتەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین