شاندێکى باڵاى وەزارەتى پێشمەرگە و سوپاى عێراق گفتوگۆ لەسەر ئۆپراسیۆنى هاوبەش دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

شاندێکى باڵاى وەزارەتى پێشمەرگە و سوپاى عێراق لە مەخموور، لەسەر ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنى هاوبەش کۆ دەبنەوە و سوپاسالارى وەزارەى وەزارەتى پێشمەرگەش دەڵێت، داوامان کردووە فڕۆکەى بێفکڕۆکەوان و دووربینى شەوما بۆ دابین بکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (12)ى کانوونى یەکەمى (2021)، وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، کۆبوونەوەکە لە نێوان فه‌ریق جه‌مال ‌محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانده‌ی میحوه‌ره‌كانی 5 و 6 و 7 و 8 و فه‌ریق ئه‌وه‌ل روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆ‌نه‌ هاوبه‌شه‌كان، جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، فه‌رمانده‌ی هێزه ‌وشكانیه‌كان" بەڕێوەچوو.

بەپێى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى پێشمەرگە لە کۆبوونەوەکەدا "گفتوگۆ لە بارەى هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی  ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق کراوە."

دەربارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە، فەریق جەمال ئێمینکی، سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ رووداو گووتى، باسی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوومان کرد، وەکو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کامێرای گەرمیبین و، داوامان کردووە بۆمان دابین بکرێن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین