چین: ئەمریکا هێز بنێرێت بۆ تایوان هێرشی دەکەینەسەر عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

چین بە توندی وەڵامی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمەریکا دەداتەوە و هەڕەشەی لێدان لە هەر هێزێکی ئەمریکا دەکات کە ڕووبکاتە تایوان.

چین هۆشداریی توند دەداتە ویلایەتە یەکگرتووەکان و دەڵێت هەر هێزێک ئەمریکا بینێرێت بۆ بەرگری لە دورگەی تایوان، ئەوە سوپای چین هێرشی دەکاتەسەر، ئەوەش لە وەڵامی جیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاساییشی نیستیمانیی ئەمریکا کە وتبوویشی ئیدارەی بایدن ڕیگە نادات چین دورگەی تایوان داگیربکات.

ڕۆژنامەی "گلۆباڵ تایمز"ی ئۆرگانی فەرمیی حیزبی کۆمۆنیستی فەرمانڕەوای چینی لە ڕاپۆرتێکیدا دەڵێت، شەڕ لە ناوچەکەدا هەڵبگیرسێت، چین ئامادەیە هێرش بکاتە سەر هەر هیزێکی ئەمریکا کە لەوێ دایە.

ڕاپۆرتەکە هەروەها دەڵێت "ئەم هەڕەشانەی ئەمریکا راست نین، چونکە ویلایەتە یەکگرتووەکان ناتوانێت تێچووی بەرگریی لە تایوان بگرێتە ئەستۆ".

لە راپۆرتەکەدا هەروەها هاتووە کە لەوانەیە ئەمریکا وابزانێ هێزێک کە دەینێرێت بۆ تایوان لەژێر پارێزبەندی دایە، بەڵام هەر هێزێک بچێتە ئەوێ، ئەوە خۆی لەژێر هێرشی چیندا دەبینێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین