ئاگادارییەک لە پارێزگاى هەولێرەوە بۆ خاوەن خانووە زێدەڕۆکان کوردستانی

نوچەنێت:

لیژنەى باڵاى پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاگادارى هەموو ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە، کە خانووى زێدەڕۆییان دروستکردووە، سەردانى شارەوانییەکان بکەن بۆ بە ناوکردنى زەوییەکانیان.

ئەمڕۆ یەکشەممە (12)ى کانوونى یەکەمى (2021)، لیژنەى باڵاى پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئاگادارى گشت خاوەن خانووە زێدەڕۆکانى سنوورى شارەوانیەکان دەکەینەوە کە یاساى بەخاوەنکردنى ئەو زەویانەى لە سنوورى شارەوانیەکان زێدەڕۆیی لەسەر کراوە."

لیژنەى باڵاى پارێزگاى هەولێر لە درێژەى ڕاگەیێندراوەکەیدا دەشڵێت، "دواى هەموارکردنەوەى لەپەرلەمان بەیاساى ژمارە (7)ى ساڵى 2021، ئیستا بەرکارە و لێژنەکانمان لەتەواوى قەزا و ناحییەکان دەست بەکارن."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە پێویستە بە زووترین کات خاوەن زەوییەکان سەردانى لیژنەى شارەوانییەکان بکەن، "بەمەبەستى پێشکەش کردنى داواکارى تەملیک کردن، لەبەر ئەوەى ماوەکە دیاریکراوە و بە پێچەوانەوە مافى تەملیک کردنیان نامێنێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین