پارێزگارى هەولێر: لە نەورۆز قەدەغەى گشتى ڕاناگەیێندرێ کوردستانی

نوچەنێت:

لە مەڕاسیمى ساڵیادى ڕێککەوتنامەى (1970) یازدەى ئادار و ڕزگارکردنى شارى هەولێر لە مۆزەخانەى پەروەردەى هەولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر بە مێدیاکانى ڕاگەیاند، داوا لە هاووڵاتیانى خەڵکى کوردستان و شارى هەولێر دەکەین خۆیان بپارێزن بۆ ئەوەى هەمان کارەساتى ساڵى ڕابردوو دووبارە نەبێتەوە.

سەبارەت بە ڕاگەیاندنى کەرەنتینە لە ڕۆژانى جەژنى نەورۆز و بۆنە یادەکانى دیکە، پارێزگارى هەولێر ڕاگەیاند، بە هیچ شێوەییەک حکوومەتى هەرێم لە بەرنامەى دا نییە دووبارە بڕیارى قەدەغەى گشتیى هاتووچۆ ڕابگەیێنى، دوێنێش کە لیژنەى باڵاى کۆرۆنا کۆبوویەوە، قەدەغەى گشتى لە ئێستادا بژاردەیەک نییە لەبەردەم حکوومەتى هەرێم.

ئومێد خۆشناو ئەوەشى گووتیشى،  داوا لە هاووڵاتییانى کوردستان و هەولێر دەکەم، خۆیان بپارێزن و دووربکەنەوە لە هەر جۆرە گربوونەوەیەک یان هەڵپەڕکێ و قەڵەباڵغییەک.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین