ئەنجوومەنى وەزیران گفتوگۆ لەسەر هێرشى تیرۆریستانى داعش بۆ سەر هێزەکانى پێشمەرگە دەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە هەشتى کانوونى یەکەمى (2021)، فەرمانگەى میدیا و زانیاریی حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات.
لە ناوەڕۆکى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، هەر یەکە لە پرسى "هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە، ڕێکخستنی مامەڵەی میدیا و سۆشیاڵ میدیا لە بەرەکانی جەنگ دژ بە ڕێکخراوی داعش" تاوتوێ دەکات.
دەقى تەوەرەکانى کۆبوونەوەى ئەمڕۆ ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان:
- خستنەڕووی ڕاپۆرتی هەفتانەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سەبارەت بە هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
- بابەتی ڕێکخستنی مامەڵەی میدیا و سۆشیاڵ میدیا لەگەڵ دۆخی ئێستای بەرەکانی جەنگ دژ بە ڕێکخراوی داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.
- خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێرکاری لە هەرێمی کوردستان - عێراق) بۆ دەنگدان لە ئەنجومەنی وەزیران.
- خستنەڕووی پڕۆژە یاسای (هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی کارەبا ژمارە 6ـی ساڵی 2021).
- خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەبارەت بە بابەتی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment