سەرۆک بارزانى: پێویستە تۆڵەی خوێنی شەھیدەکانمان لە تیرۆرستان بکرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مسعود بارزانى، دەربارەى هێرشەکەى دوێنێ شەوى تیرۆریستانى داعش بۆ سەر هێزەکانى پێشمەرگە لە لە پردێ، پەیامێکدا داواى گۆڕینى تەکتیکى جەنگى هێزەکانى پێشمەرگە دەکات و "لە دۆخی بەرگریکردنەوە بکرێتە ھێرشبردن بۆ سزادان و لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش."

ئەمڕۆ دووشەممە شەشى کانوونى یەکەمى (2021)، سەرۆک بارزانى لە پەیامێکدا لە بارەى هێرشەکەى داعش لە قەرەساڵم دەڵێت، "جەختیش لەوە دەکەمەوە کە پێویستە تۆڵەی خوێنی شەھیدەکانمان لە تیرۆرستان بکرێتەوە."

 

دەقى پەیامى سەرۆک مسعود بارزانى: 

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بەداخێکی زۆرەوە شەوی رابردوو لە ئەنجامی پەلاماری تیرۆرستانی داعش بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە قەرەسالم لە سنوری ناوچەی پردێ ، ژمارەیەک پێشمەرگە شەھید و برینداربوون، پرسە سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەو کەسوکاری شەھیدانی ئەو پەلامارە تیرۆرستیە دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم، لە خودای گەورە داواکارم رۆحی شەھیدەکان بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبرو ئارامی بە کەسوکاریان بدات، ھیوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم.

جەختیش لەوە دەکەمەوە کە پێویستە تۆڵەی خوێنی شەھیدەکانمان لە تیرۆرستان بکرێتەوە. بەھۆی زۆربوونی جموجوڵ و پەلامارەکانی تیرۆریستان لەم دواییانە پێویستە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ئامادەکاری زیاتر بکات و تەکتیکی جەنگی بگۆڕێت و لە دۆخی بەرگریکردنەوە بکرێتە ھێرشبردن بۆ سزادان و لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش.

ھەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەھیدانی شەڕی داعش و ھەموو شەھیدانی رێگەی ئازادی کوردستان

مسعود بارزانی

٦ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین