سەرۆک بارزانى لەگەڵ دەستەى ھەڵبژێردراوی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى لەدیدارێکدا لەگەڵ دەستەى ھەڵبژێردراوی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد ڕایدەگەیێنێت، "دۆزی نەتەوەی کورد لەسەرووی بەرژەوەندی حزب و کەسایەتیەکانە و حزب تەنیا ئامرازێکە بۆ خزمەتکردنی ئامانجێکی گەورەتر."

ئەمڕۆ دووشەممە شەشى کانوونى یەکەمى (2021)، سەرۆک مسعود بارزانى لە سەلاحەددین پێشوازى لە دەستەی ھەڵبژێردراوی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد و فیدراسیۆنەکانی ئەندام لەو کۆنفیدراسیۆنەدا کرد.

سەرۆک بارزانى لە دیدارەکەدا بەڕێوەچوون و سەرکەوتنی کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد لە هەولێر و جەختى، "لە پەیامی ئاشتیخوازی گەلی کورد کردەوە و داواشی کرد کە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی ببێتە ھۆکارێکی کاریگەر بۆ ناساندنی جینۆساید و ئەو زوڵمەی دەرھەق میللەتی کورد کراوە."

بەپێى ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى، لە بەشێکى دیدارەکەدا سەرۆک بارزانى، "رۆشناییشی خستەسەر مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و ئیرادەی گەلی کورد لە پێناو مانەوەو بەرگریکردن لە ناسنامە و خەبات لە دژی زۆرداری." 

هەروەها سەرۆک مسعود بارزانى دەشڵێت، "سوپاسی ڕەوەندی کوردی کرد کە لە دوورە وڵاتەوە ھەمیشە پاڵپشتی داوا رەواکانی گەلەکەیان بوونە لە قۆناغە جیاجیاکاندا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین