وەزارەتى ڕۆشنبیرى بۆ میدیاکان: ئەو ڤیدیۆ و وێنانەى لەلایەن داعشەوە بەرهەم هاتووە بڵاوى نەکەنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى ڕۆشنبیرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە نووسراوێکدا بە توندى سەرجەم کەناڵەکانى ڕاگەیاندن لە هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە بە هیچ شێوەیەک ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەى لەلایەن داعشەوە بەرهەم دەهێندرێن بڵاونەکەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە شەشى کانوونى یەکەمى (2021)، وەزارەتى ڕۆشنبیرى لە نووسراوێکدا دەڵێت، "ئاگاداری گشت میدیا بیندراوەکان و پۆرتاڵەکانیان دەکەینەوە کە بە هیچ جۆرێک ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە بڵاونەکەنەوە کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە بەرهەمهێندراون و تایبەتن بە هێرشەکانیان بۆسەر هێزی پێشمەرگە".

لە بەشێکى ترى نووسراوەکەى وەزارەتى رۆشنبیرى، کە ئەمڕۆ دەرچووە هاتووە، "بڵاوکردنەوەی ئەم وێنە و ڤیدیۆیانە بە بێئاگایی ئەم کەناڵانە دەبن بە رایەڵێکی میدیایی تیرۆریستان و لەوێوە ترس و تۆقاندن و دڵەڕاوکێ لەنێوان هاووڵاتییاندا بڵاودەکەنەوە، ئەمەش پێچەوانەی ماددەی سێیەم بڕگەی سێیەمە لە رێنوێنیی ژمارە 1ی ساڵی 2014ی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، تایبەت بە رێکخستنی فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستان"

جێگەى ئاماژەپێدانە، ئەم نووسراوەى وەزارەتى ڕۆشنبیرى لە کاتێکدا، کە دوێنێ میدیاى تیرۆریستانى داعش دواى بڵاوکردنەوەى وێنەى پەلامارەکانیان بۆ هێزەکانى هێزەکانى پێشمەرگە، بەشێک لە میدیایى کوردى وێنەکانیان لە کەناڵ و ماڵپەڕەکانى خۆیان بڵاوکردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین