شەشەمین کاروانى کۆچبەران ئەمڕۆ دەگەنەوە  هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، ئەمڕۆ کاروانێکى دیکەى کۆچبەران لە وڵاتى بێلارووس دەگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2)ى کانوونى یەکەمى (2021)، سەلیم پاشا، راوێژکار لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، کاروانێکى ترى کۆچبەرانى کورد و عێراقى لە بێلارووس دەگەڕێندرێنەوە هەرێمى کوردستان، ئەم پرۆسەیەش بە هەماهەنگى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق بەڕێوەدەچێت.

ئەو کاروانەى بڕیاڕە ئەمڕۆ بگەنەوە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر، ژمارەیان (430) کۆچبەر دەبن.

بە وتەى سەلیم پاشا، ئەو کاروانە کۆچبەرەى ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمى کوردستان، شەشەمین کاروانى گەڕانەوەى کۆچبەرانە کە تاوەکو ئێستا لە بێلارووسەوە گەڕێندراونەتەوە هەرێمى کوردستان.

ئەو زیاتر زوونیکردەوە، تاوەکو ئێستا (1500) کۆچبەر گەڕێندراونەتەوە هەرێمى کوردستان و عێراق، پرۆسەکەش ئارەزوومەندانەیە، روونیكرده‌وه‌، سەبارەت بە کاروانى شەشەمى گەڕانەوەى کۆچبەرانیش دەڵێت، هه‌ندێك له‌م كۆچبه‌رانه‌ كێشه‌ی پاسپۆرتیان هه‌بووه‌، ئەگەینا دەگەیشتنەوە هه‌رێمی كوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین