وەزیرى دارایى توركیا دەستى لە كاركێشایەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت:

وەزیرى دارایى توركیا دەستى لە كارەكەى كێشایەوە، سەرۆك كۆمارى توركیاش جێگرەكەى وەك وەزیرى دارایى حكومەتەكەى دەست نیشان كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دووى تشرینى دووەمى (2021) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاویكردەوە، بەهۆى ڕەخنەى ئەردۆغان لە لوتفى ئیلفان وەزیرى دارایى توركیا، كە دژ بە بڕیارە داراييەكانى سەرۆك كۆمارى توركيا  بوو، دەستى لە كار كێشایەوە، لە بەرانبەردا ئەردۆغان نورەدین نەباتى وەك وەزیرى نوێ  دەست نیشان كرد.

ئیفان لە مانگى رابردوو پۆستى وەزارەتى دارایى وەرگرت، بەڵام بە شێوەیەكى لە ناكاو لەسەر لاپەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى كۆمەڵایەتى ئینستگرام دەست لەكاركێشانەوەى خۆى بڵاوكردەوە.

بەڕاى چاودێرانى دۆخى ئابوورى ئێستاى توركیا هۆكارى دەستلەكاركێشانەوەى وەزیرى دارایيە، چونكە پێشتر دژ بە بڕیارەكانى ئەردۆغان وەستايەوە.

سەبارەت بە وەزیرى دارایى ئێستاش بە یەكێك لە كەسە نزیكەكانى بەیرات بەیرەقدارى وەزیرى پێشووى دارایى ئەو وڵاتە دادەندرێت.

بەهۆى ئەو قەیرانە داراييەى رووبەڕووى توركیا بۆتەوە، لە ماوەیەكى كورت تا ئێستا دوو وەزیرى دارایى گۆڕاون، ئەمە سێیەم وەزیرە دەست بەكار دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین