سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له‌ عه‌لى باپیر ده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

به‌ بۆنه‌ى ده‌رچوونى عه‌لى باپیر وه‌ك سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى لێى ده‌كات و ده‌ڵێ، "ده‌توانن رۆڵیان له‌و قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ هه‌بێت".

ئه‌مڕۆ شه‌موو 20ى شوبات، نێچیرڤان بارزانى په‌یامه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

به‌بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى كاره‌كانى كۆنگره‌ى چواره‌میان و‌ هه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی كوردستان، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپیر و سه‌ركردایه‌تیى تازه‌ و كادیران و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى كۆمه‌ڵ ده‌كه‌م و هیواى سه‌ركه‌وتنیان له‌ كار و ئه‌ركه‌كانیاندا بۆ ده‌خوازم.

هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ جه‌خت له‌ گرنگى و پێویستیى ته‌بایى و یه‌كڕیزیى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپیر و كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی كوردستانیش وه‌ك هێزێكى سیاسیى دیار، ده‌توانن ڕۆڵى به‌رچاویان له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌بێت و هه‌موومان پێكه‌وه‌ بۆ ڕووبە‌ڕووبوونە‌وە‌ی تە‌حە‌دییاتی ئە‌م قۆناغە‌ ھە‌ستیارە و‌ پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته‌ ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستان و تێپه‌ڕاندنى كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان، ته‌با و هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بین.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین