هاوپه‌یمانییه‌كى سوننه‌ پشتگیريى له‌ سیاسه‌ته‌كانى سه‌در ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌ركرده‌یه‌كى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم كه‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، پاڵپشتى بۆچوونه‌كانى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ده‌كات و ده‌ڵێ، "ناكرێت پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ به‌ پێوه‌ره‌كانى پێشوو بێت".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27ى تشرینى دووه‌م، عه‌ممار عه‌زاوى سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه‌، چاره‌سه‌ريى قه‌یرانى سیاسى ئێستا له‌ لێدوانه‌كانى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در هه‌یه‌.

عه‌زاوى به‌ راشكاوى پێیوایه‌ وا باشه‌ كۆتایى به‌ قه‌یرانه‌ سیاسییه‌كه‌ بهێنرێت و له‌ برى خۆپیشاندان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سیاسى فراوان بكرێت.

یه‌كه‌م جاره‌ هاوپه‌یمانییه‌كى سوننه‌ راسته‌وخۆ پشتگیرى بۆچوونه‌كانى سه‌در له‌باره‌ى پێكهێنانى زۆرینه‌ بكات، عه‌زاوى ده‌ڵێ، "ناكرێت پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ به‌ پێوه‌ره‌كانى پێشوو بێت، چونكه‌ بارودۆخه‌كه‌ زۆر گۆڕاوه‌".

ماوه‌ى مانگێكه‌ پێشبینى ئه‌وه‌ كراوه‌، ره‌وتى سه‌در كه‌ براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ پاڵپشتى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم و پارتى حكومه‌تى نوێ پێكبهێنێت، به‌ڵام باسى ئه‌وه‌یش كراوه‌ ئه‌م دوو لایه‌نه‌ نايانه‌وێ راسته‌وخۆ لایه‌نگرى سه‌در بكات و له‌ كێشه‌كانى پێكهاته‌ى شیعه‌ به‌شدار بن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین