ئەمریکا گەڕایەوە! ئابووری جیهان
ئیدارەی بایدن، پێداچوونەوە لە سەرجەم بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ دەکات

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش، گەڕانەوەی ئەمریکای، بۆ ناو ڕێکخراوی تەندوورستی جیهانی (WHO) ڕاگەیاند. ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنفرانسێکی ڤیدیۆیی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش و، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هاوکاریکردنی ڕێکخراوی(WHO)ـی بە 200 میلیۆن دۆلاری ئەمریکی تا کۆتای مانگ ڕاگەیاند. 

وتیشی: "ئەمریکا لەگەڵ هاوبەشەکانی لە سەرتاسەری جیهان کار دەکات بۆ فراوانکردنی توانای پیشەسازی و دابەشکردن و زیادکردنی دەستگەیشتن بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا." 

ئەم بڕیارەی ئەمریکا، دوای کشانەوەی واشنتۆن بوو لەو ڕێکخراوە، لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، بە بیانووی کاریگەربوونی بە بڕیارەکانی چین و، شاردنەدوەی زانیارییەکانی دەربارەی، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرژەوەندی وڵاتی چین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین