مەسرور بارزانى و جان ئیڤ لۆدریان پرسى کۆچبەران تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى  هەرێمى کوردستان و وەزیرى دەرەوەى فەرەنسا، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا کیشەى کۆچبەرانی سەرسنووری بێلارووس و پۆڵەندا و بەشداریی و مانەوەی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتیی ناوەڕاست تاووتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (22)ى تشرینى دووەم (2021)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێگەیشت.

مەسرور بارزانى، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا لەگەڵ جان ئیڤ لۆدریان، ئاماژەی "بە گەڕانەوەی سەدان کۆچبەردا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی، بۆ هەر هاریکاری و هەماهەنگییەکی پێویست لە پێناو گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئەو کۆچبەرانەی ماون دەربڕی، هەروەها داواشی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کرد کە ڕۆڵی خۆیان،لە گەیاندنی فریاگوزاری بەو کۆچبەرانەی گیریان خواردووە بگێڕێت."

حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "هەردوولا هاوڕابوون کە کۆچبەران بوونەتە قوربانی دەستی بازرگانانی مرۆڤ و قاچاخچییەکان و گەمەیەکی سیاسی."

دەشڵێت، "سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد کە بە پەلە لە گەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، هەماهەنگییان کرد و هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیان دا."

هەروەها زیاتر روونیدەکاتەوە، کە سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ڕێککەوتن لە سەر ئەوەی تیمێکی تەکنیکی، لە پاریسەوە سەردانی هەرێمی کوردستان و بەغدا بکات، بۆ بەدواداچوون و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین