ئایا به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت كاریگه‌رى له‌سه‌ر دانوستاندنى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بێت؟ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

به ‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى پێشبینى ده‌كرێت به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت كاریگه‌ربى له‌سه‌ر دانوستاندنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت، رێبوار ته‌ها په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى ده‌ڵێ، "به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت كاریگه‌ریى له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ نابێت و بڕه‌كه‌ى له‌ یاساكه‌ جێگیر ده‌كرێت".

له‌گه‌ڵ زیادبوونى نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان هه‌ندێك پێشبینى هه‌یه‌، له‌وه‌ى كاریگه‌رى له‌سه‌ر دانوستاندنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بێت و یه‌كێك له‌ لایه‌نه‌كان له‌ رێككه‌وتن پاشگه‌ز بكاته‌وه‌.

به‌ تایبه‌تى كه‌ ده‌زانرێت نه‌وت خاڵى سه‌ره‌كى دانوستاندنه‌كه‌یه‌ و ئه‌و كاته‌ى گفتوگۆكان ده‌ستیان پێكرد نرخه‌كه‌ى بۆ به‌رمیلێك 45 -48 دۆلار بوو، كه‌چى ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌ 65 دۆلار.

رێبوار ته‌ها په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى به‌دوورى ده‌زانێ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كان كاریگه‌رى به‌سه‌ر رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت.

رێبوار ته‌ها ده‌ڵێ، "ئه‌م پابه‌ندبوونه‌ په‌یوه‌ندى به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ یان نزمبوونه‌وه‌ى نییه‌ و له‌ میانه‌ى گفتوگۆكان بڕه‌كه‌ى له‌ یاساكه‌ جێگر ده‌كرێت".

هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵده‌دات له‌ به‌رانبه‌ر جێگیركردنى پشكه‌كه‌ى له‌ بودجه‌ى گشتى عێراق، رۆژانه‌ بڕى 250 هه‌زار به‌رمیل راده‌ستى به‌غدا بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین