سەرۆکایەتیی پەرلەمان کوردستان تاوتوێی پێکهێنانەوەی کۆمسیۆن دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکایەتيی پەرلەمان لەگەڵ فراکسیۆنەکان، ئەمڕۆ كۆدەبێتەوە  و تاوتوێی چەندین بابەتی گرنگ دەکرێت، یەکێک لەوانە پرۆژەی رەشنووسی دەستووری هەرێمی کوردستان و پێکهێنانەوەی کۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەکانى کوردستانە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ماڵپەری سەرۆکایەتی پەرلەمانى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، "پرسی كۆچبه‌ران و پێکهێنانەوەی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاراكردنه‌وه‌ى لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور و ئه‌و یاداشتانه‌ی كه‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كرێن له‌سه‌ر پرسه‌ جیاوازه‌كان، گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت."

هەروەها دەشڵێت، "بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دید و تێڕوانینی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ی كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ باسكران له‌ ڕێگه‌ی فراكسیۆنه‌كانیانه‌وه‌ بخرێنه‌ڕوو."

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین