مەسرور بارزانى: ناوچه‌كه‌ و وڵاتی ئێمه‌ش بە قۆناغێكی گرنگ تێده‌په‌ڕێت کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کورستان، لە وتارى بەخێرهێنانى میوانانى کۆڕبەندى ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لە زانکۆى ئەمەریکى کوردستان لە دهۆک ڕایدەگەیێنێت، "ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی و وڵاتی ئێمه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، به‌ قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت."

ئەمڕۆ سێشەممە (16)ى تشرینى دووەم (2021)، کۆڕبەندى ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بە وتارى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، دەستیپێکرد، کە تێیدا بەخێرهاتنى هەر یەکە لە به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆكی كۆماری عێراق،‌ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، رێواز فایق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، عەممار حەکیم، سەرۆکى ڕەوتى حیکمەى کرد.

مەسرور بارزانى لەوتارەکەیدا ڕاگەیاند، "خۆشحاڵم جارێكی دیكه‌ دوای په‌تای كۆرۆنا ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ كۆده‌بینه‌وه‌، لێره‌ له‌ كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك، خۆشحاڵم توانیتان كات ته‌رخان بكه‌ن و بێن لێره‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ به‌شدار بن."

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى وتارەکەیدا گووتیشى، "ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی و وڵاتی ئێمه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، له‌ قۆناغێكی گرنگ و هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، پێویسته‌ له‌م كۆڕبه‌نده‌ به‌ ئاڵوگۆڕكردنی بیروبۆچوونه‌كان و پێشكه‌شكردنی ئه‌و وتارانه‌، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ گرنگانه‌ بكه‌ینه‌وه‌، كه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌ڤه‌ره‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌یه."

دەشڵێت، "جگه‌ له‌ كه‌شوهه‌وای سیاسی، كه‌شوهه‌وای سرووشتیش گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه‌، له‌ زۆر رووه‌وه‌ ده‌توانێت كاریگه‌ریی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتان له‌ ناوچه‌كه‌ و وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تیش هه‌بێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین