داوا له‌ سیستانى ده‌كرێت هه‌ڵوێستى له‌سه‌ر كێشه‌كانى عێراق هه‌بێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌یاد عه‌لاوى رێبه‌رى به‌ره‌ى نیشتیمانى نامه‌یه‌كى بۆ عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ى عێراق ناردووه‌، داواى لێده‌كات هه‌ڵوێستى چاره‌سه‌رى بۆ كێشه‌كانى عێراق هه‌بێت و دووباره‌ وتارى هه‌ینى هه‌بێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ى تشرینى دووه‌م “نۆڤێمبه‌ر” هاوپه‌یمانى نیشتیمانى "وه‌ته‌نیه‌" راگه‌یێندراوێكى به‌ ناوى له‌یلا عه‌بدوله‌تیف گوته‌بێژى به‌ره‌كه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاشكرا كراوه‌ كه‌ ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى به‌ره‌ى نیشتیمانى له‌ رێى نامه‌یه‌كه‌وه‌ داواى له‌ سیستانى كردووه‌ بێته‌ ناو پرۆسه‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق 

وه‌ك له‌ راگه‌یێدراوه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێ، عه‌لاوى داواى كردووه‌ به‌ ئامانجى ئاشته‌واى كۆمه‌ڵایه‌تى سیستانى بێته‌ ده‌نگ و هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌ى بۆ كردووه‌، عێراق ئێستا له‌ بارودۆخێكه‌ شایه‌نى به‌زه‌ییه‌.

پێشتر هه‌فتانه‌ له‌ نوێژى هه‌ینى ئه‌حمه‌د سافى  نوێنه‌رى سیستانى له‌ وتارى هه‌ینى تێڕوانینه‌كانى سیستانى روون ده‌كرده‌وه‌. بۆیه‌ عه‌لاوى به‌ پێویستى ده‌زانێ سیستانى وتارى رۆژى هه‌ینى هه‌بێت.

له‌ ماوه‌ى رابردوودا ده‌نگۆى ئه‌وه‌ هه‌بوو، عه‌لى سیستانى له‌ رێگاى كوڕه‌كه‌ى هه‌وڵ ده‌دات كێشه‌كانى ناو ماڵى شیعه‌ چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام دواتر نووسینگه‌ى سیستانى ئه‌و زانیارییانه‌ى ره‌تكرده‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین