عه‌لاوى داواى  په‌سه‌ندنه‌كردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان
ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى پێشووترى حكومەتی عێراق و سه‌رۆكى به‌ره‌ى "موج" له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند رێژه‌ى به‌شداربوون له‌ هه‌ڵبژاردنى 10ى تشرین ناگاته‌ 19% ، بۆیه‌ به‌ پێویستى ده‌زانێت سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكى دادگاى فیدڕاڵى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ په‌سه‌ند نه‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى به‌ره‌ى نیشتمانى مه‌ده‌نى "موج" له‌گه‌ڵ نه‌دیم جابرى جێگرى سه‌رۆكى به‌ره‌كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى گومانیان له‌ رێژه‌ى به‌شداربوونى هه‌ڵبژاردنى 10ى تشرینى یه‌كه‌م كرد و گووتیان به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى هه‌مانه‌ رێژه‌كه‌ له‌نێوان 12% تا 19% تێپه‌ڕناكات.

ئه‌و به‌ره‌یه‌ كه‌ پێشتر بایكۆتى هه‌ڵبژاردنى كردبوو ده‌ڵێ، "بایكۆتى هه‌ڵبژاردنمان كرد، چونكه‌ پێشبینى ئه‌وه‌مان ده‌كرد ئاژاوه‌ و ساخته‌كاریى ویستى ده‌نگده‌رانى لێده‌كه‌وێته‌وه‌".

سه‌رۆك و جێگرى به‌ره‌كه‌ داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و سه‌رۆكى دادگای فیدڕاڵى عێراق ده‌كه‌ن ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق په‌سه‌ند نه‌كه‌ن، چونكه‌ رێژه‌ى به‌شداربوون نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ 50%ى ده‌نگده‌ران.

پێشتر كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق رایگه‌یاند، رێژه‌ى به‌شداربوون له‌ هه‌ڵبژاردن 41% بووه‌، كه‌چى به‌ره‌ى "موج" دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنى ده‌نگده‌رانى ده‌ره‌وه‌ كه‌ رێگه‌یان پێنه‌درا به‌شدار بن، رێژه‌ى به‌شدار بوون زۆر له‌وه‌ كه‌متره‌ كه‌ راگه‌یێندراوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین