موستەفا کازمی خواستێکی ئەمریکا دەهێنیتە دی
نوچەنێت
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی کاربەرێکەری عێراق، دەستەڵاتی تەواوی دا بە کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراق، لە پێناو دانووستانی راستەوخۆ بۆ کارکردن لە گەڵ کۆمپانیای Chevron Corporationــی ئەمریکی.
ئامانجی عێراق لەو پرۆژەیە، پەرەپێدان و زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی زیاترە لە کێلگەکانی پارێزگای زیقار و لەهەمانکاتدا بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراقە بۆ زیاتر لە 8 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە تا ساڵی 2027.
لە بەیاننامەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە، عێراق پلان دادەنێت بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی ناسریە و بەرهەمهێنانی نەوت و گاز بۆ چوار 4 سەرەکی ئەو کێڵگەیە. هەروەها دەشلێت" پرۆژەی ناسریە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Chevron Corporationــی ئەمریکی لە پێناو زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و پاڵپشتیکردنی ئابووری نیشتمانی عێراقە"
پلانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە پارێزگای زیقار، زیدکردنی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت وگازە بە زیاتر لە 600 هەزار بەرمیل نەوتی خاو تا 7 ساڵی داهاتوو، ئەمە جگە لەوەی لە رێگەی پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی وزەی هەتاوی و وزەی خۆر، عێراق کار بۆ زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبای زیاتر دەکات.
لە ئێستادا عێراق زیاتر لە 4.6 ملیۆن نەوت بەرمیل لە رۆژێکدا بەرهەمدەهێنێت و تا ئایاری 2022 ئەو رێژەیە بۆ زیاتر لە 4.8 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرزدەکاتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment