نۆ دامەزراوەی هەستیاری ئەمریکی هاک دەکرێن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن دەڵێت، باندێکی هاککەر کە گوماندەکرێت بیانی بن، توانیویانە دزە بکەنە ناو نۆ دامەزراوەی هەستیاری ئەمریکا لە کەرتەکانی بەرگری، وزە، تەندروستی، تەکنۆلۆجیا و پەروەردە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.

وەکو سی ئێن ئێن لە زاری ڕێکخراوی (پالۆ ئالتۆ تایبەت بە ئاساییشی ئەلیکترۆنی)یەوە دەڵیت بە هاریکاری ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی و دەستەی لێکۆلێنەوە لە ئاسایشی ئەلیکترۆنی توانراوە هەوڵێک دەستنیشان بکرێت کە ویستوویەتی داتا بدزێت لەو کۆمپانیایانەی گرێبەستیان هەیە لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و چەند دەزگایەکی هەستیاری دیکە.

لای خۆیەوە ریان ئۆلسن، بەرپرسی باڵای جێبەجێکار لە پالۆ ئالتۆ، بە سی ئێن ئێنی وتووە "ئەوانەی دزەیان کردووەتە ناوەوە، هەستاون بە دزینی پاسۆردی بەشێک لە ڕێکخراوە بە ئامانج گیراوەکان، بۆ ئەوەی بتوانن بۆ ماوەیەکى دورودرێژ داتاکانیان لەبەردەستدا بێت".

ئۆلسۆن وتوویەتی ئەم نۆ دەزگایە جارێ قوربانییە ئاشکرا بووە سەرەتاییەکانن و پێدەچی زۆری دیکەش بووبنە قوربانی بێ ئەوەی ئاگادار بووبن.

لەم ساڵانەی دواییدا لایەن و کەسی هاککەر زۆر بوونە کە هێرشی ئەلیکترۆنی دەکەنە سەر دەزگا ئەمریکییەکان، ئەمریکا زۆربەی ئەمانە وەکو دەستی رووسیا دادەنێت و هەردوو سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدنیش هەڕەشەی بەرەنگاربوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانەیان کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین