سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار: 30% ده‌رچووانى گه‌شتوگوزار داده‌مه‌زرێن
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هه‌شتى تشرینى دووه‌م، دیمانه‌یه‌كى ئه‌مه‌ل جه‌لال له ماڵپه‌ڕى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیێدا هاتووه حكومه‌تى هه‌رێم بۆى ده‌ركه‌وتووه كه شوێنه گه‌شتییارییه‌كان هیچ كارمه‌ندێكى ناوخۆى تێدا نییه بۆیه كار ده‌كات وه‌ك قۆناغى یه‌كه‌م هه‌لى دامه‌زراندن بڕه‌خسێنێت.
ئه‌مه‌ل جه‌لال ده‌ڵێ، "دواى بە‌دواداچوونمان بۆ شوێنە گەشتیارى و هۆتێله چوار و پێنج ئه‌ستێره‌ییه‌كان بۆمان ڕوون بووه‌وه كه‌مترین دامەزراوەى كوردی باشووری كوردستان كاری تێدا ده‌كه‌ن، نه‌ك هه‌ر ده‌رچووانی به‌شی گه‌شتیاری، ته‌نانه‌ت به ڕێژەیه‌كی سفر واته به پۆینتیش كوردیان تێدا نییه. بیانووی كه‌رتی گه‌شتوگوزار و هۆتێله چوار و پێنج ئه‌ستێره‌ییه‌كانی ئه‌وه بووه كه گوایه گه‌نجانی كوردی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك لێهاتوویی نین، بۆیه بڕیاردرا لەسەر دامەزرانى ٣٠% ده‌رچووانی گه‌شتوگوزاری له ئاماده‌یی و په‌یمانگه و زانكۆكان وەک قۆناغى یەکەمى لە شوێنە گەشتیارییەکان و هۆتێل و ڕێستۆرانته‌كان".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ده‌ڵێ، "هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانمان ڕاسپاردووه خولی ڕاهێنان ده‌ست پێ بكه‌ن، كه ئێستا له هه‌ولێر و سلێمانی ئه‌م خولانه ده‌ستیان پێ كردووه، پاشان ئێمه لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه كه سه‌ردانی هه‌موو هۆتێل و ڕێستۆرانته‌كان و بنكه گه‌شتیارییه‌كان ده‌كات و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و ژماره‌یه ده‌كات تا بزانێت بۆ نموونه هۆتێلێك ١٠٠ كارمه‌ندی هه‌بێت كه له‌و ژماره‌یه چه‌ندی هاووڵاتیانی باشووری كوردستانن و ده‌رچووی چ به‌شێكن، ئه‌گه‌ر ئه‌م هۆتێله كارمه‌ندی باشووری كوردستانی نه‌بێت مۆڵه‌تی بۆ نوێ ناكه‌ینه‌وه و مۆڵه‌ت به پڕۆژە گه‌شتیارییه‌كان ناده‌ین تا ئه‌و مه‌رجه‌ی ئێمه جێبه‌جێ نه‌كه‌ن".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment