ده‌ریاى  مردوو شێوەی رووی مانگ وەردەگرێت رەنگاورەنگ

سیهام میران – نوچەنێت

ساڵ لەدوای ساڵ ئاوی دەریای مردوو کەم دەکات، بە شێوەیەك بە هەزاران چاڵى تێدا دەرکەوتووە.

ماڵپەری سپۆتنیكى رووسى دەڵێت، لە ساڵی 1960 ساڵ لەدوای ساڵ ئاوی دەریای مردوو کەم دەبێتەوە.

بە شێوەیەك رووبەری دەریاکە بۆ سێیەک بچووك بۆتەوە. جگە لەمەش هەزاران چاڵ دەرکەتوون کە لە پێکهاتەی ژێر دەریاکە هەیە. هەندێ لە چاڵەکان نزیکەی 10مەتر قووڵن، کە لە ئاسمانەوە سەیری دەریاکە  دەکەی رووی مانگی وەرگرتووە.

هەریەکە لە ئیسرائیل و ئوردن، ئاوی رووباری ئوردن بەکاردەهێنن بۆ خواردنەوە و کشتوكاڵ ئەمەش وا دەکات بەردەوام ئاوی دەریاکە کەم ببێتەوە.

ده‌ریاى مردوو، ده‌ریایه‌كى سوێره‌ و ده‌كه‌وێته‌ ئوردن. به‌ نزمترین زه‌وى داده‌نرێت له‌سه‌ر ئاستى رووى ده‌ریاوه‌، ته‌نانه‌ت 400 مه‌تر له‌سه‌ر ئاستى ده‌ریا نزمه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین