هێزەکانی هاوپەیمانان لە عیراق دەکشێنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئەمڕۆ پێنچ شەممە(4/تشرینی دووەم/2021) رایگه‌یاند، له‌ کۆتایی ئه‌مساڵدا سه‌رجه‌م هێزه‌ شه‌ڕکه‌ره‌ بیانییه‌کان له‌ عێراق ده‌کشێنه‌وه.

نوسینگه‌ی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە"دووه‌م کۆبوونه‌وه‌ی ته‌کنیکی سه‌ربازی له‌ نێوان عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوو".

بەیاننامەکە بە گواستنەوە لە قاسم ئەعرەجی، دەڵێت" ئه‌رکی داهاتووی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌ عێراق، ده‌بێت به‌  راوێژ و راهێنان و تواناسازی له‌ ژێرخانی توانای سه‌ربازی عێراقدا".

بە پێی بەیاننامەکە، حکومەتی عیراق ئەو راوێژکار و کەسانەی کە راهێنان بە سەربازانی عیراق دەکەن، دەپارێزێت.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای عێراق و فه‌رمانده‌ باڵاکانی هێزی ئاسمانی، وشکانی، به‌رگری ئاسمانی و هێزی ده‌ریایی عێراق و به‌ڕێوەبه‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڕێوه‌چوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین