پلانه ترسناكه‌كه‌ى سه‌در !
نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕه به‌ریتانییه‌كه ده‌ڵێ، "سه‌درییه‌كان گره‌و له‌سه‌ر نه‌هێشتنى سیسته‌مى دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵاتى ئێستا ده‌كه‌ن كه له 2003 وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ تاكڕه‌وى له ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌یش ئومێدێكى نوێ به به‌ره‌ى مالیكى ده‌دات له‌وه‌ى هه‌ژموونى زیاتر بێت".
سه‌در ته‌وافووق ره‌تده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر ژیانى خۆیشى له‌سه‌ر دانابێ
راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات دوایین هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كى زه‌ق دووباره نه‌خشه‌ى هێزه‌كانى شیعه‌ى كێشاوه‌ته‌وه و ركابه‌ریى نێوان موقته‌دا سه‌در و نوورى مالیكى زیاد كردووه.
هه‌ژماركردنى ده‌ستى كارتێكى دۆڕاوه
راپۆرته‌كه له‌سه‌ر زارى به‌رپرسان و سیاستهمهدارانى عێراق ده‌ڵێ، ئه‌نجامى دووباره هه‌ژماركردنه‌وه‌ى به ده‌ست نزیك نییه و به‌ڵام به شێوه‌یه‌كى زۆر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه ناگۆڕێت. هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ره‌وتى سه‌در كه ئێستا گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مان ده‌نوێنێ، تاكه لایه‌نه كه مافى كاندیدكردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو و پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌یه، بۆیه سه‌در دڵشاده و گلەیى لایه‌نه‌كانى سه‌ربه ئێران فه‌رامۆش ده‌كات له‌پێناو به‌رده‌وامبوونى دانوستاندنه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، وا له‌و گرووپانه ده‌كات بترسن له‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى خۆى به ته‌واوى بسه‌پێنێ و دواتریش فه‌رامۆش بكرێن.
به‌گوێره‌ى لێدوانى به‌رپرسان و چاودێران و سه‌ركرده شیعه‌كان، مالیكى ئه‌م مه‌ترسییه ده‌قۆزێته‌وه، وه‌ك ئامرازێكى فشار به‌كارى ده‌هێنێ تا بتوانێ پۆستێكى به‌هێز به‌ده‌ست بهێنێ.
مه‌ترسى میلیشیاكان
سه‌ركرده‌یه‌كى گه‌وره‌ى شیعه و نزیك له ئێران له راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، "هه‌مووان ده‌زانن دووباره هه‌ژماركردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به ده‌ستى بێ سووده و ئه‌نجامه‌كان ناگۆڕدرێن". باس له‌وه‌یش ده‌كات ئه‌و لایه‌نه شیعانه‌ى له ئێرانه‌وه نزیكن له بارودۆخێكن "ئیره‌ییان پێ نابردرێت"، چونكه هه‌ژموونیان به‌سه‌ر وڵاته‌كه و ده‌سه‌ڵاته‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ده‌وڵه‌ته‌كه هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا هه‌ردوو لایان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌و سه‌ركرده سیاسییه‌ى شیعه ده‌شڵێ، "هه‌مووان، به مالیكیشه‌وه، نیگه‌رانن له‌وه‌ى موقته‌دا سه‌در خۆى به‌سه‌ر ئه‌وان و ده‌وڵه‌ت بسه‌پێنێ، بۆیه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هه‌وڵ ده‌ده‌ن هۆكارێك بدۆزنه‌وه بۆئه‌وه‌ى بارودۆخى پێشوو بگه‌ڕێته‌وه".
به‌گوێره‌ى لێدوانى هه‌مان به‌رپرس میلیشیاكان دواى هه‌ڵبژاردن به‌ر زه‌برى ئازار كه‌وتوون، بۆیه به ده‌ورى مالیكى كۆده‌بنه‌وه، به ئومێدى ئه‌وه‌ى پارسه‌نگێك بۆ سه‌در بدۆزنه‌وه، "به‌ڵام دیمه‌نه‌كه زۆر ئاڵۆزه و به‌و ساده‌ییه نابێت".
به‌رپرسه‌كه له‌سه‌ر قسه‌كانى بۆ ماڵپه‌ڕه به‌ریتانییه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ، "ناكۆكییه‌كان كه له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن دروست بووه له‌نێو گۆڕه‌پانى حزبه شیعه‌كان گه‌وره‌یه، بۆیه زۆر زه‌حمه‌ته قبووڵى ئه‌و چاره‌سه‌رییه ساده‌یه بكرێت كه له ساڵانى رابردوو هه‌بوو".
پرۆژه ترسناكه‌كه‌ى سه‌در
راپۆرته‌كه سه‌رنج ده‌داته ئه‌وه‌ى عێراق له‌دواى 2006وه له‌میانه‌ى سیسته‌مى دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵات فرمانڕهوایى ده‌كرێت، كه پۆسته‌كان به شێوه‌یه‌كى گونجاو له‌نێون دوو براوه‌ى یه‌كه‌م دابه‌ش ده‌كرێت. هه‌ر چه‌نده له چوار هه‌ڵبژاردنى رابردوودا "سه‌ره‌ڕاى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یش" براوه‌ى یه‌كه‌م هه‌بووه كه‌چى چه‌ندان حزبى جیاواز خراونه‌ته پێكهاته‌ى حكومه‌ته‌وه.
سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى سه‌در بۆ ماڵپه‌ڕه به‌ریتانییه‌كه ده‌ڵێ، "ئه‌و سیسته‌مه حكومه‌تى ته‌وافووقى به‌رهه‌مهێناوه، كه هه‌موو لایه‌ك لێى سوودمه‌ند ده‌بن، به‌ڵام كه‌س له شكسته‌كانى به‌رپرس نییه، بۆیه سه‌در ده‌یه‌وێ كۆتایى به‌مه بهێنێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ژیانیشى له‌سه‌ر دابنێ".
سه‌در رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو بانگه‌شه‌ى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ى نیشتیمانى كرد، هه‌روه‌ها باسی کرد له په‌رله‌مان دوو لایه‌ن ده‌بێت: لایه‌نگران و ئۆپۆزسیۆن.
سه‌ركرده‌كه‌ى ره‌وتى سه‌در ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات پرۆژه‌كه‌ى سه‌در ئه‌وه‌یه حكومه‌تێك به ته‌واوى پێكبهێنێ، له سه‌ركه‌وتن و شكستى به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ى به ته‌واوى هه‌ڵبگرێت. هه‌روه‌ها دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه سه‌درییه‌كان سه‌رۆك وه‌زیران كاندید ده‌كه‌ن و حكومه‌ت پێكده‌هێنن و سه‌رپه‌رشتى كاره‌كانى ده‌كه‌ن.
مالیكى نه‌یارانى سه‌در به‌ده‌ورى خۆى كۆده‌كاته‌وه
سه‌ركرده‌كه‌ى ره‌وتى سه‌در له قسه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ، "سه‌در ئه‌م جار له‌ژێر هه‌ر بارودۆخێك دابێت رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ى یارى له ناوچه‌ى خۆڵه‌مێشى نادات، حكومه‌ت ئه‌و جاره حكومه‌تى ئێمه ده‌بێت و خودى سه‌در به شێوه‌یه‌كى رۆژانه چاودێرى هه‌موو ورده‌كارییه‌كانى ده‌كات".
كۆتادهى سه‌در
راپۆرته به‌ریتانییه‌كه باس له‌وه ده‌كات نه‌یارانى سه‌در له نموونه‌ى مالیكى و عه‌ممار حه‌كیم و حه‌یده‌ر عه‌بادى وه‌ها سه‌یرى داواكه‌ى سه‌در بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ ده‌كه‌ن كه "پێشێلكارییه‌كى زه‌قه" بۆ ئه‌و رێسا سیاسیه ده‌كرێت كه له ساڵى 2003 وه ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى لایه‌نه سیاسى و چه‌كداره‌كانى هێشتووه‌ته‌وه.
راپۆرته‌كه پێیوایه سه‌در ئێستا نامیلكه‌ى ئه‌و رێسایه‌ى دڕاندووه كه له‌و كاته‌وه كارى پێده‌كرێت، بۆیه ركابه‌ران و هاوپه‌یمانه‌كانى پێشوویش به یه‌كه‌وه ناڕه‌زایى له دژى پلانه‌كانى سه‌در ده‌رده‌بڕن و به كۆده‌تایه‌كى ده‌زانن له دژى خۆیان.
سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى یه‌كێك له هێزه چه‌كداره‌كانى سه‌ربه ئێران ده‌ڵێ، "نه‌یارانى سه‌در پێیانوایه قبوڵكردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن ماناى دۆڕانێكى حه‌تمییه و مامناوه‌ند نییه، بۆیه ده‌بێت رووبه‌ڕووى ئه‌وه ببنه‌وه له پێناو زامنكردنى به‌رده‌وامبوونیان و پاراستنی خۆیان".
جگه له‌مه‌یش ده‌ڵێ، "ئه‌وان ناتوانن راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووى موقته‌دا سه‌در ببنه‌وه، له‌ڕووى سیاسيه‌وه كورسیه‌كانیان له‌و كه‌متره و له رووی سه‌ربازیشه‌وه ماناى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕه له‌نێو شيعه‌كاندا، بۆیه په‌نایان بردووه‌ته به‌ر مالیكى، مالیكیش پێویستى به‌وان هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌در و دهرخستنهوهى خۆى وه‌ك فریادڕهسێكى هێزه چه‌كداره‌كان و شیعه".
مالیكى و نه‌یارانى سه‌در
سیاسهتمهدارێكى شیعه له راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و كاته‌ى مالیكى له ده‌سه‌ڵات نه‌بووه، ئه‌زموون و په‌یوه‌ندى و پێگه‌ى خۆى به‌كارهێناوه، تا نه‌یارانى سه‌در به ده‌ورى خۆى كۆبكاته‌وه، ئه‌مه‌یش هه‌وڵێكه بۆ سڕینه‌وه‌ى شكسته‌كه‌ى و دووباره گێڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته لهكیسچووهكهى، له‌میانه‌ى پێكهێنانى هاوپه‌یمانییه‌ك كه هاوتاى هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى سه‌در بێت یانیش گه‌وره‌تر بێت.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك، نه‌یارانى سه‌در به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن گوایه هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ڵبژاردن پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و ته‌نگژه‌یه‌كى ئه‌منى دروست بكه‌ن، به‌ڵام یه‌كێك له راوێژكاره‌كانى پێشووى مالیكى ده‌ڵێ، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووتر "نوورى مالیكى" له‌برى ئه‌وه هه‌وڵ ده‌دات په‌ره به بیرۆكه‌ى "راستكردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه" له‌ڕووى سیاسیه‌وه بدات، گوایه مالیكى هه‌وڵ بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت نادات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ جڵه‌وى میلیشیاكان به ده‌سته‌وه بگرێت.
راوێژكاره‌كه‌ى مالیكى روونى ده‌كاته‌وه ئه‌و میلیشیایانه تووشى زه‌برێكى چاوه‌ڕواننه‌كراو بوونه‌وه، ئه‌ویش دۆڕانهكهى ئێستایه، ناكرێت له‌گه‌ڵ سه‌دریش بڕۆن چونكه متمانه‌ى پێناكه‌ن، هه‌روه‌ها مه‌یلى ئه‌وه‌یشیان نییه دان به دۆڕانه‌كه‌یان بنێنن و پاشه‌كشه بكه‌ن.
راوێژكاره‌كه ده‌ڵێ، "راستكردنه‌وه‌ى سیاسى بارودۆخه‌كه، چاره‌سه‌ره. رێككه‌وتنى سیاسى كه پارێزگارى له ده‌سه‌ڵاتى هه‌موو لایه‌ك بكات و بیانپارێزێ، له تواناى هه‌یه كۆتایى به كێشه‌كه بهێنێ و هه‌موو لایه‌ك رازى بكات".
سه‌باره‌ت به سروشتى ئه‌و "راستكردنه‌وه سیاسییه"یش كه مالیكى پێشنیارى كردووه، سه‌ركرده‌یه‌كى میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق ده‌ڵێ، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ رێككه‌وتن و پێكهێنانى حكومه‌ت به به‌شدارییه‌كى نیشتمانى، ئه‌مه‌یان به‌ره‌ى سه‌در و مالیكى رێك ده‌خات و هه‌مووان بێ كێشه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆیان.
سه‌ركرده‌یه‌كى سیاسى نزیك له مالیكى باس له‌وه ده‌كات مالیكى پێیوایه تاكه كه‌سه ده‌توانێ كۆنتڕۆڵى میلیشیاكان بكات، ئێستا كاتى ئه‌وه هاتووه خۆى وه‌ك پێشه‌نگ و رابه‌رى پرۆسه‌ى ساسى بێت. نه‌وه‌ك وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران دهربكهوێـتهوه وه‌ك هه‌ندێك باسى ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئایا له‌م كۆششانه‌ى سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟ ئه‌مه بابه‌تێكى تره!
سه‌رچاوه : رۆژنامه‌ى مه‌دا
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment