هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا دژایه‌تى خۆى بۆ كازمى راده‌گه‌یێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌ركرده‌یه‌كى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كه‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات رایگه‌یاند، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كاندیدكردنه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى نیین بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وان جارێكى تر تاوتوێى ئه‌م بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك ناكه‌ن.

له‌كاتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كرێت مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌ر، ناوى له‌ لیستى كاندیده‌كانه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت، ره‌وتى سه‌در و چه‌ند لایه‌نێكى براوه‌ى كورد و سوننه‌یش  بیر له‌ كاندیدكردنه‌وه‌ى كازمى ده‌كه‌نه‌وه‌.

سه‌ركرده‌یه‌كى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دژایه‌تى هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى بۆ كازمى راده‌گه‌ینێ و ده‌ڵێ، "ڤیتۆى شیعه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌یه‌".

شه‌وى رابردوو سێى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" عه‌بدولهادى سه‌عداوى سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ده‌ڵێ، "زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى شیعه‌ به‌ كاندیدكردنه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى رازى نیین".

باس له‌وه‌یش ده‌كات له‌گه‌ڵ "بوونى ئه‌و ڤیتۆیه‌ چانسى كازمى بۆ جارێكى ترى سه‌رۆكایه‌تى لاوازه‌". دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا بۆچوونه‌كه‌ى روونه‌ و جارێكى تر ئاماده‌ نییه‌ تاوتوێى ئه‌و بابه‌ته‌ بكات.

هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كه‌ 33 كورسى به‌ده‌ستهێناوه‌، هه‌وڵ ده‌دات ئه‌ركى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو به‌ده‌ست بهێنێ و نوورى مالیكیش كه‌ دوو جارى تر سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى كردووه‌، كاندیدى هاوپه‌یمانییه‌كه‌یه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین