ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پارێزگاره‌كانى عێراق مالیكى ده‌ترسێنێ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ناڕه‌زایى له‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پارێزگاره‌كانى عێراق ده‌رده‌بڕێت و هۆشداریى له‌ ئاژاوه‌ى كارگێڕى ده‌دات، رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بیش ده‌ڵێ، "هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ مالیكى ئه‌مه‌ به‌ هه‌ڵمه‌تێكى سه‌ره‌تایى سه‌در ده‌زانێت".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28ى كانوونى یه‌كه‌م، رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌ب" باس له‌وه‌ ده‌كات نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق له‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پارێزگاران و به‌رپرسه‌ خۆجێییه‌كانى عێراق ده‌ترسێت، بۆیه‌ ناڕه‌زایى ده‌ربڕیوه‌.

دوێنێ نوورى مالیكى په‌یامێكى ناڕه‌زایى بڵاوكرده‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ى دوو پارێزگارى عێراق ده‌ستیان له‌ كاركێشایه‌وه‌، نوورى مالیكى له‌ په‌یامه‌كه‌ى ئه‌ركى پاراستنى پارێزگاره‌كان ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى سه‌رۆك وه‌زیران و پێشیوایه‌ ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ به‌رپرسان به‌هۆى فشارى لایه‌نى سیاسى ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه‌ ئه‌وا عێراق تووشى ئاژاوه‌ى كارگێڕى ده‌بێت.

له‌ كاتێكدا ئه‌و به‌رپرسانه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش كردووه‌، به‌ گه‌نده‌ڵى تۆمه‌تبار ده‌كرێن، به‌ لاى رۆژنامه‌كه‌ دادكۆكیكردنى مالیكى لێیان له‌و كاته‌دا "سه‌یر ده‌رده‌كه‌وێت".

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ده‌ڵێ، "چاودێرانى سیاسى پێیانوایه‌ بابه‌ته‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ده‌ستوه‌ردانى ره‌وتى سه‌در هه‌یه‌ له‌و بابه‌ته‌دا، بۆیه‌ ئه‌وه‌ى به‌لاى مالیكیه‌وه‌ جێى بایه‌خ بێت ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت بۆ ئه‌و ئه‌و حاڵه‌ته‌ى كه‌ سه‌در به‌ ته‌نیا حكومه‌ت پێكبهێنێت" ئه‌مه‌یه‌ سه‌رچاوه‌ى نیگه‌رانییه‌كه‌ى مالیكى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین