سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایی سەرکەوتنى کۆنگرە لە حیزبى شیوعى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە بۆنەى سەرکەوتنى کۆنگرەى حەوتەمى حیزى شیوعى کوردستان، پیرۆزبایى لە سکرتێرى ئەو حیزبە دەکات.

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتى (3/تشرینى یەکەم/2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیوەندییەک تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایى لە د. كاوه‌ مه‌حموود، به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ سكرتێرى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى حه‌وته‌مى حزبى شیووعیى كوردستانه‌وه‌ ‌کرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵ و پێگه‌ى حزبى شیووعیى كوردستان له خه‌بات و تێكۆشانى بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى گه‌لى كوردستاندا كرد و ڕێز و پێزانینى بۆ قوربانییه‌كانى دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها‌ به‌شدارى و ئاماده‌یى له‌ پرۆسه‌ و ژیانى سیاسیى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو یه‌كڕیزى وته‌باییدا، به‌رز نرخاند."

هەروەها د. كاوه‌ مه‌حموود سكرتێرى كۆمیته‌ى ناوه‌ندیى حزبى شیووعیى كوردستان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، " به‌ناوى خۆى و سه‌ركردایه‌تیى حزبیى شیووعییه‌وه‌ سوپاس و پێزانینى بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزباییى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین