مەسرور بارزانى: ده‌مانه‌وێت ئێوه ببنه به‌شێك له چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان
نوچەنێت:
ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە (3/تشرینى یەکەم/2021)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لەمیانى ئامادەبوونى لە رێوڕەسمى دەرچوانى قوتابیانى زانکۆى کوردستان وتارێکى پێشکەشکرد و ژیانى قوتابیەتى بە باشترین ساڵەکانى ژیان ناوبرد و گوتیشى، "هیچکات بیرەوەرییەکانی لەبیر نەکەن و پابه‌ند بن به‌و هاوڕێیه‌تییه‌ی له‌م ساڵانه لە زانکۆ دروستتانکردووە."
سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاشیگەیاند، "ستراتیژ و پلانی حکومەت، به بێ هاوكاریی ئێوه جێبەجێی ناکرێت، هه‌روه‌ها به بێ پشتیوانی ئێوه نابێت. ئێمه پێویستمان به ئێوه‌یه و پاڵپشتیی ئێوەیە و ده‌مانه‌وێت ئێوه ببنه داهێنه‌ر و توانا و به‌هره‌ی به‌هێزتان هه‌بێت و ببنه به‌شێك له چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و ماڵە گەورەکەمان ئاوەدان بکەینەوە."
دەقی وتارى مەسرور بارزانى، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان.. ئاماده‌بووانی هێژا
زۆر به گه‌رمی به‌خێرهاتنی هه‌مووتان ده‌كه‌م
قوتابیانی خۆشه‌ویست، وێڕای ده‌ستخۆشیم و پیرۆزباییم له سه‌ركه‌وتنتان، هیوادارم چۆن ئه‌م قۆناخه گرنگه‌ی خوێندنتان تێپه‌ڕاند، له هه‌موو قۆناخه‌كانی داهاتووی ژیانیشتاندا سه‌ركه‌وتوو بن.
له‌سه‌ر داوای زانكۆ ده‌مه‌وێت وتاره‌كه‌م به زمانی ئینگلیزی پێشكه‌شتان بكه‌م:
قوتابیانی بەڕێز و ده‌رچووانی به‌ڕێز، زۆر خۆشحاڵ و شەرەفمەندم لێره له‌گه‌ڵتانم و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئێوه ده‌خوازم و سوپاسی خێزانەکانیان دەکەم کە هاوکارتان بوون لەم کاتە سەختەدا کە پێیدا تێپەڕیون، بەڵام ئەمڕۆ هەمووتان لێرەن بۆ ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی خۆتان بگێڕێن.
پیرۆزبایی لە دەرچووانی 2020 و 2021 دەکەم، ئێوه سه‌ركه‌وتنتان به‌ده‌ستهێنا، له راستیدا ژیانی قوتابییەتی باشترین ساڵەکانی ژیانە و هیوادارم ئێوه چێژتان له ژیانی قوتابێتی بینی بێت، هیچکات بیرەوەرییەکانی لەبیر نەکەن و پابه‌ند بن به‌و هاوڕێیه‌تییه‌ی له‌م ساڵانه لە زانکۆ دروستتانکردووە.
پێموایه به‌شێك له ئێوه ره‌نگه یه‌كه‌م كه‌س بن له ناو خێزانه‌كانتاندا كه ده‌رده‌چن و هیوادارم ئێوه نه‌بنه دوایین كه‌س، من ده‌زانم کە كۆرۆنا کاتەکانی ئێوەی تێکدا، کێشەی بۆ دروستکردن و نە‌تانتوانی له‌گه‌ڵ هاوڕێکانتاندا كار بكه‌ن ، چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوونه رابردوو، وانه‌كان بە ئۆنلاین دەخوێندران و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان مامۆستا و خوێندکاران دروستكرد، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌و په‌تایه و قەیرانی ئابووری ئێوه توانیتان به‌ره‌و پێشه‌وه بچن و پارێزگاری له پێگه‌ی خۆتان بكه‌ن و كاره‌كته‌رێك و كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ خۆتان دروست بكه‌ن، كه ئێمه هه‌موومان له كوردستان شانازیتان پێوه ده‌كه‌ین.
پێشتریش وتوومه هه‌رێمی كوردستان زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده له سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و چه‌ندینجار له كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ قوتابیان له هه‌ولێر بینیومه و له سه‌ردانه‌كانم بۆ سلێمانی بینیومه. هه‌روه‌ها چیرۆكی ئه‌و ئافره‌تە ئێزدیانەم بیستووه، كه نانه‌واخانه‌یه‌كیان دروستكردووه و داهات به‌ده‌ستده‌هێنن، یان ئه‌و گه‌نجانه‌ی زاخۆ کە ساڵی داهاتوو پلانیان هه‌یه کۆنفرانسێکی IT بەڕێوەببەن بۆ خاوەنکارەکان بۆ ئەوەی کە ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی لەگەڵ تەکنەلۆجیای سەردەم رابهێنن و ئه‌و به‌هایانه‌یان پێ بده‌ن كه زۆر زۆر پێویسته بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه.
یان ئه‌و كچه گه‌نجانە‌ی له دهۆك كه رۆژانە دار دەچێنن و وەڵامی ئەو داواکارییە دەدەنەوە کە گۆڕانی كه‌شوهه‌وا داوامان لێدەکات. ئەوان زۆر دڵخۆشیانکردووم و سەرچاوەی هیوای ئێمەن، خاڵی دەستپێک و بەردی بناخەی داهاتوون و سەرچاوەی هێز و پێشکەوتنی ئێمەن. له راستییدا به تواناکانی ئێوه هه‌رێمی كوردستان دەتوانێت ببێتە سەرچاوە و سەنتەرێکی ئابووری و بازرگانی و شوێنی وه‌به‌رهێنان له عێراق و ناوچه‌كه. پێموایە دەتوانین ئەو کارە بکەین و من پابه‌ندم به‌وه‌ی هاوكارتان بم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونانه‌تان به‌دیبهێنین. زۆر خۆشحاڵم ئه‌و هزره ده‌ستپێشخه‌رییانه ببینم، كه نه‌وه‌ی نوێی وه‌ك ئێوه ده‌یانه‌وێت گه‌شه‌ی پێبده‌ن.
ساڵی رابردوو، ژماره‌یه‌ك له‌و گه‌نج و گرووپه‌خاوەنکارانەم بینی و یه‌كێك له به‌شداربووه‌كان باسی له‌وه كرد، كه گله‌ییان له رۆتین و بیرۆكراسی هه‌یه کە کاتی زۆر و تێچووی زۆری دەوێت، كه رۆحی كاركردنی گه‌نجانی ئێمه‌ی ماندوو كرد، ئێمه ئه‌و كێشانه‌مان چاره‌سه‌ر كرد و ئه‌مه ئه‌و شتانه‌یه كه ده‌ڵێم پابه‌ند ده‌بم. من هاوكارتانم بۆ ئه‌وه‌ی داهاتووی خۆتان و كوردستان بنیاتبنێین.
به‌بێ گومان ستراتیژ و پلانی حکومەت، به بێ هاوكاریی ئێوه جێبەجێی ناکرێت، هه‌روه‌ها به بێ پشتیوانی ئێوه نابێت. ئێمه پێویستمان به ئێوه‌یه و پاڵپشتیی ئێوەیە و ده‌مانه‌وێت ئێوه ببنه داهێنه‌ر و توانا و به‌هره‌ی به‌هێزتان هه‌بێت و ببنه به‌شێك له چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و ماڵە گەورەکەمان ئاوەدان بکەینەوە.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێنێت له رێگه‌ی چاكسازی و پڕۆژه‌ی دروستكردنی ئابوورییه‌كی سه‌رده‌میانه بۆ هەمووان نەک تەنیا توێژێک، ئێمه كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویه‌كی گه‌شتر و باشتر بۆ ئێوه بنیاتبنێین. ئێوه هێز و خاوه‌نی ئه‌م وڵاته‌ن، پێویسته ئێوە وه‌به‌رهێنان له توانای خۆتان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی كوردستان بكرێت. ئێستا و دوای دەرچوونتان كاتی ئه‌وه‌یه كار بكه‌ن و داهێنان بكه‌ن و بکەونە ململانێ و پێشبڕکێ بۆ بونیاتنان، ئێستا ئه‌و شته‌یه كه ئێمه ده‌مانه‌وێت. چێژ له‌وه ده‌بینین كه ئێوه لێره‌ن و هیوادارم داهاتووییه‌كی پرشنگدار بنیاتبنێن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment