عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

یونادم كنا په‌رله‌مانتارى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق به‌ رۆژنامه‌ى مه‌داى راگه‌یاندووه‌، دواكه‌وتنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن نایاساییه‌، یه‌ڵام لایه‌نێكى ئه‌رێنیشى تێدایه‌ و ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ رێككه‌وتنى لایه‌نه‌كان.

رۆژنامه‌ى مه‌دا دوێنێ دووى تشرینى دووه‌م راپۆرتێكى له‌سه‌ر دواكه‌وتنى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردن بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا یونادم كنا سیاسه‌تمه‌دارى مه‌سیحى و په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق له‌ لێدوانێكى ده‌ڵێ، "ئه‌و دواكه‌وتنه‌ پێچه‌وانه‌ى یاسایه‌، به‌ڵام له‌لایه‌كیش به‌رژوه‌ندى تێدایه‌، چونكه‌ هه‌لێك به‌ لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كان ده‌درێت بگه‌نه‌ لێكتێگه‌یشتن".

كنا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان لایه‌نه‌ شیعه‌كان نییه‌، به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌ له‌ پێكهاته‌ى سوننه‌ و كورد له‌نێو خۆیاندا بابه‌تى گفتوگۆكانیان یه‌كلایى كردووه‌ته‌وه‌.

هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق له‌ 10ى مانگى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، به‌ چه‌ند شێوازێك ئه‌نجامه‌كانى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجامى كۆتایى رانه‌گه‌یێندراوه‌. ئه‌مڕۆ كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق رایگه‌یاند هه‌ژماركردنى ده‌ستى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ته‌واو ده‌بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین