سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان و فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

کۆبوونەوەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنەکان لەبارەى نووسینەوەى دەستوور دەستپێکرد، سێ فراکسیۆنییش بەشدار لە کۆبوونەکەى ناکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتى (3/تشرینى دووەم/2021)، دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ هەر یەکە لە فراکسیۆنى پارتى، یەکێتى و گۆڕان و پێکهاتەکان کۆدەبێتەوە.

وا بڕیارە لە کۆبوونەکەکەدا، گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەر بکرێ، یەکەمیان گفتوگۆکردن لەسەر پرسی دەستووری هەرێمی كوردستان و ئەو تێبینیانەى فراکسیۆنەکان هەیانە لەسەر ڕەشنووسى دەستوورى هەرێمى کوردستان.

هاوکاتە لە کۆبوونەوەکەدا پرسى كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان و ڕاسپاردنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، کەوا بڕیارە لە ساڵى داهاتوو ئەنجام بدرێت.

جێگەى ئاماژەپێدانە، هەریەکە لە فراکسیۆنەکانى كۆمەڵ، یەكگرتوو، نەوەی نوێ، سەربەخۆكان بەشدارى کۆبوونەکەیان نەکردووە، وا بڕیارە ئەم کۆبووانەى پەرلەمانیش درێژەى هەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین