گرنگترین سودەکانی سماق بزانە رەنگاورەنگ

لاڤین عومەر: نوچەنێت

زۆرجار سودی ئەو رەگەزەخۆراکییەکانی ناو چێشتخانەکەمان نازانین، رەنگە ئەگەر زانیاری و گرنگی پێدانمان هەبێت لە زۆر رووەوە هاوکارمان بێت بۆ بەدەستهێنانی تەندروستییەکی باش.

ترش(سماق) لەو رەگەزە خۆراکییانەیە کە بەهۆی دەوڵەمەندی بە چەندین ماددەی کانزایی گرنگ و ڤیتامین کە تێیدایە، خواردنی سودێکی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.

 ماڵپەڕی (keepfitkingdom) چەند سودێکی تەندروستی خواردنی ترشی خستووەتەڕوو ، نوسیویەتی: ترش، چەندین ماددەی کانزایی گرنگی تێدایە و دەوڵەمەندە بە  ڤیتامین C و چارەسەری چەند کێشەیەکی تەندروستی دەکات، وەک نەخۆشییەکانی دڵ، ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

سودی بۆ پێشت هەیە بەهۆی ئەوەی دژە ئۆکسیدە، پێست لە چرچبوون دەپارێزێت، دژە هەوکردنە و ئازاری جومگەکان ناهێڵێت، دژە بەکتریایە و یارمەتی جوانبونی پێست دەدات، پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا ڕێکدەخات، ئەگەری توشبون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین