عیماد رەفعەت: لیژنەیەکمان بۆ چاودێری نرخی سوتەمەنی پێکهێناوە
لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە (2/نۆڤەمبەر/2021) عیماد ڕەفعەت ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ نوچە نێت سەبارەت بە قەیرانی سوتەمەنی لە هەرێمی کوردستان گوتی " وەکو ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بڕیارمانداوە، بە زووترین کات دوولیژنە پێکبێت یەکێکیان لیژنەی پیشەسازی و -وزە، بۆ بەدواداچوون و چاودێری گرانبونی نرخی بەنزین هەروەها وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناو شاری هەولێر چونکە لە سلێمانی دابەشکراوە".
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، سەبارەت بە کوالێتی بەنزین لە هەرێمی کوردستان دەڵێت" بۆ کوالێتی بەنزین و باشی و خراپی، لیژنەیەکمان بۆ چاودێری و بەدواداچوون پێکهێناوە و بەوردی چاودێری دەکەین".
رۆژی شەممەی رابردوو(30/تشرینی دووەم/2021) لە یەکەم بارانبارین لە سنوری پارێزگای هەولێر ، (500) خێزان بە هۆی لافاوەوە بێ ماڵ و حاڵ بوون، ئایا ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر پلانیان بۆ هاوکاریکردنی ئەم خێزانانە چییە؟" عیماد رەفعەت ئاماژەی بە پێکهێنانی لیژنەیەکی تر بۆ ئەم مەبەستەش دا" لیژنەیەکی تری بەپەلەمان بۆ ئەگەری ڕوودانی لافاو، ئاو و ئاوەڕۆکانی هەولێر، بۆ یەکە نیشتەجێبووەکان پێکهێناوە و ئیشی لەسەر دەکرێت، لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی لەسەر دەکەین بۆئەوەی لیژنەکە چاودێری هەموو پرسەکان بکات".
سەبارەت بە لێکۆڵێنەوە لە هۆکاری ژێر ئاوکەوتنی پڕۆژەی شاری"زێڕین و گوندی کۆری" عیماد رەفعەت باس لە گۆڕێنی رێڕەوی ئاو دەکات"دەبێت ئەم بابەتە یەکلایی بکرێتەوە چونکە دیارە لە داهاتووی نزیکدا باران دەبارێت و وەرزی زستانە، بۆ ئەوەی یەکە نیشتەجێبووەکانی تریش ئاوایان بەسەر نەیەت، هەرچەندە بڕیاریش دراوە ڕێڕەوی باران لەو ناوچانە بگۆڕدرێ هەندێ مقاول دەستیان لەوەدا هەبووە کە ڕێڕەوی باران و ڕێرەوی ئاوی نیشتەجێبووەکانیان دروستکردووە، بەداخەوە کە ئەوەش کارەساتی بەدوادادێت ئەوە گەورەترین ئیشی ئێمەیە لە ئێستادا".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment