سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتى (31/تشرینى یەکەم/2021) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەلاپەڕەى فەرمى خۆیدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر دەڵێت، "زۆر خهمباربووم به شههیدبوونی هەر دوو پێشمەرگەی قارەمان خالید حەمید ھەیاس کاکەیی و ئاکۆ کەریم قادر لە هێرشی شەوی ڕابردووی تیرۆریستانی داعش لە پردێ".
سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە تویتێکدا روونیشدەکاتەوە، "ئەم ھێرشە تیرۆریستییە، جارێکی دیکە گرنگیی ھەماهەنگیی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ھاوکاریی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دووپات دەکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان".
جێگەى ئاماژەپێدانە، شەوى ڕابردوو (30) تشرینى یەکەم تیرۆریستانى داعش لە محیوەرى هێرشیانکردە سەر فەوجى دووى لیواى (10)ـى پیادەى هێزەکانى پێشمەرگە، سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە، بەو هۆیەوە دوو پێشمهرگه بهناوهكانی (خالید حەمید ھەیاس کاکەیی) و (ئاکۆ کەریم قادر) شههید بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment