وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاریدا کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند ، مۆڵەت بەو کۆمپانیایانەی کە دەتوانن بەنزین هاوردەی ھەرێمی کوردستان بکەن، لە چوارچێوەی رێنماییەکانی وەزارەتدا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە( 28/تشرینی یەکەم/2021) وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکدا دەڵێت" وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داوا لەو کۆمپانیایانە دەکات کە خوازیاری هاوردەکردنی بەنزینن، داواکاری پێشکەش بە وەزارەت بکەن". 

ماوەیەکە نرخی سوتەمەنی لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەبڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە یەک ملیۆن لیتر بەنزین لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان بهێنرێت. بە نرخی(690) دینار بدرێتە شوفێران. 

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە" بڕیاری هاوردەکردنی بەنزین لە لایەن کۆمپانیاکانەوە، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین