بایدن بۆ چین و ڕووسیا: ئێوەش دەزانن ئەمریکا بەهێزترین سوپای جیهانە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەڵی، چین و ڕووسیا خۆیشیان ئەوە دەزانن کە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەهێزترین سوپای هەیە لە مێژووی جیهاندا.

وتەکانی بایدن لە میانى چاوپێکەوتنێکدا بوون لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن و تێیدا وتی، چین و ڕووسیا و وڵاتانی دیکەی جیهانیش ئەو ڕاستییە دەزانن کە ئێمە بەهێزترین سوپامان هەیە.

بایدن جەختیشیکردەوە، کە وڵاتەکەی بەرگری لە تایوان دەکات و لە شانی ئەو وڵاتەدا دەوەستێت لە هەر بارێکدا کە ڕووبەڕووی هێرشی چین ببێتەوە. ئەم هەڵویستەی بایدن دوای لێدوانەکانی شی جینپینگ سەرۆکی چین هات کە تێیدا باسی یەکگرتنەوەی تایوانی کرد لەگەڵ چین.

پێشووتریش بایدن لە سەروبەندی کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بەڵێنی دا وڵاتەکەی بەرگری بکات لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی، بە تایبەت تایوان.

ئاژانسی فرانس پرێس دەڵێ ئەم جۆرە لێدوانانەی جۆ بایدن پێچەوانەی سیاسەتی باوی ئەمریکایە لە دێر زەمانەوە، کە بەوەدا جیادەکرێتەوە "ناروونیی ستراتیجی" پەیڕەو دەکات.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین