په‌رله‌مانتارێكى كۆمه‌ڵ سكاڵا له‌ دژى رێكخراوێك تۆمار ده‌كات کوردستانی
عومەر گوڵپی ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە فراکسۆنی کۆمەڵ، سکاڵا دژی رێکخراوی (راسان) تۆمار کرد و به‌ به‌ریگیكردن له‌ "هاوڕه‌گه‌زبازى" تۆمه‌تبارى كرد.

 

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

 

عومەر گوڵپی، ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە فراکسۆنی کۆمەڵ كه‌ ئه‌مڕۆ سكاڵاكه‌ى له‌ داواكارى گشتى له‌ سلێمانى تۆماركرد، له‌ لێدوانێكى بۆ نوچەنێت گووتی: "رێکخراوی (راسان)ساڵێكه‌ ئه‌ركی‌ خۆیان له‌ به‌رگریكردن له‌ ژنانه‌وه‌ گۆڕیوه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ هاوڕه‌گه‌زبازی‌ و هاندانی‌ گه‌نجان‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ زانیاریی‌ له‌م بواره‌دا، هه‌روه‌ها سكاڵای‌ یاساییمان له‌ دژی‌ كه‌سێكی‌ نامۆ و نه‌ناسراو جوڵاند كه‌ دوو ساڵه‌ به‌ ناوێكی‌ ساخته‌ له‌ كوردستان خۆی‌ ناساندووه ‌و لێدوانی‌ پێچه‌وانه‌ به‌ بنه‌ماكانی‌ ژیانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كۆمه‌ڵگه‌ ده‌دات، و چاوه‌ڕوانین له‌هه‌ردوو كه‌یسه‌كه‌دا دادگا به‌رگری‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ڕه‌وشتییه‌كانی‌ بكات".

له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌ركى سه‌ره‌كى رێكخراوه‌كه‌ چییه‌، عومه‌ر گوڵپى په‌رله‌مانتار عومه‌ر گوڵپی‌ وتی‌:" به‌دواداچوونمان كردووه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ڕێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان‌و، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌م ڕێكخراوه‌ فێڵی‌ له‌ فه‌رمانگه‌كه‌ش كردووه‌،  لای‌ ئه‌وان‌ خۆی‌ وه‌ك ڕێكخراوێكی‌‌ به‌رگریكار‌ له‌ ژنان‌و مافه‌كانیان ناساندووه‌، به‌ڵام ئێستا‌ كارێكی‌ تر ده‌كات، هه‌ربۆیه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌كانی‌ په‌رله‌مانیشه‌وه‌ كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مجۆره‌ كه‌سانه‌ مۆڵه‌تیان لێ وه‌ربگیرێته‌وه‌و هه‌ركه‌سیش هاوكاریانه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ سزا بكرێته‌وه‌".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین