راپۆرتی چاکسازی حکومەت دواکەوتووە کوردستانی

سیهام میران، تایبەت بە نوچەنێت

جێگرى سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، کە ناردنى دووەم راپۆرتی چاکسازی حکومەت بۆ پەرلەمان دواکەتووە و دەڵێت، "دیارە حکومەت موعاناتی خۆی هەیە"

سەعید هەرکی، جێگیری سەرۆکی ليژنەی دەستپاکی ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شى ئادار له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه‌ كرد كه‌ راپۆرتى چاكسازى حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مان دواكه‌وتووه‌.

سه‌عید هه‌ركى  گووتی،  "سێ مانگ جارێک حکومەت دەبێت راپۆرت بداتە پەرلەمانی کوردستان بۆ دیاركردنى ئەنجامی هەنگاونانی یاسای چاکسازی، ئێمەش ئێستا چاوەرێین حکومەت راپۆرتەکە بنێرێت بەڵام دواکەتووە دیارە حکومەتیش موعاناتی خۆی هەیە".

دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر لیژنه‌ى ده‌سپاكى په‌رله‌مانى كوردستان راپۆرتێكى ترى له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازى تاوتوێ كرد، كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌سپاكى ئاماده‌ كرا بوو، له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕێ ده‌كرێت جیاوازى راپۆرته‌كه‌ى حكومه‌ت چى بێت؟

جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ده‌سپاكى په‌رله‌مان گوتى، "راپۆرتی حکومەت و دەستەی دەستپاکی جیاوازیەکی یەکجار زۆری هەیە، جیاوازیەکەی ئەوەیە راپۆرتی حکومەت چۆنیەتی جێبەجێکردنەکە و ئەو هەنگاو ومیکانیزمیەی حکومەت گرتیتیەبەر بۆمان دەخاتەڕوو لەگەڵ ئەنجامەکەی کە چ هەنگاوێك هاوێژراوە".

سه‌باره‌ت به‌ راپۆرتی ده‌ستپاكیش سه‌عید هه‌ركى گوتى، "راپۆرتی دەستەی دەستپاکی وەکو راپۆرتێکی چاودێریکردنە لە هۆکارەکان دەکۆڵێتەوە کە لە کوێ پرۆژەکە وەستاوه‌ هۆکاری وەستانەکە چیبە و کێ بەربەست دروست دەکات؟ یاخود کێ هەوڵدەدات گەندەڵیەکان بزر بکات".  
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین