سەلیم شوشکەیی: ئەو داواکراوانە بەربەستی یاساییان نییە
سیهام میران – نوچەنێت
بەرپرسێکی لیوای شەبەکی حەشدی شەعبی کە لە لیستی سزادراوانی ئەمریکادایە، بەو تۆمەتەی کە پێشتر بە ئەنجامدانی هێرشی موشەکی بۆسەر هەولێر، لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگی پێویستی بە دەستهێناوەو بووەتە ئەندام پەرلەمان.
وەعد قەدۆ و ژمارەیەک بەرژێری سەرکەوتووی ئەمجارە، لە لیستی سزادراوانی ئەمریکادان، ئایا دەکرێت ببێتە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و لە رووی یاساییەوە کێشەیان بۆ دروست ناکات؟
ئەندامێکی لیژنەی یاسایی خولی پێشووی پەرلەمان بە "ئاسایی" دەزانێت دەڵێت، "رێگری یاساییان لەبەردەم نییە".
ئایا لە پەرلەمانی عێراق، چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارە سزادراوانە دەکات؟ کە لەلایەن ئەمریکاوە داواکراون هیچ بەربەستی یاساییان هەیە؟ سەلیم شوشکەیی، ئەندامی پەرلەمان لە لیژنەی یاسایی خولی پێشوولە لێدوانێکدا بۆ نوچەنێت گوتی" ئەو کەسانە هیچ رێگریەکییان لەبەردەم نییە و کاری خۆیان دەکەن، تەنیا بە رەزامەندی حکومەتی عێراق نەبێت. لەگەڵ ئەوەش هیج هاوپەیمانیەکمان نییە لەگەڵ ئەمریکا، تەنیا یەک هاوپەیمانی هەبوو ئەویش لە شەڕی دژی داعش بوو کۆتایی هات".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment