وەزارەتى پەروەردەى تاڵيبان دەرگاى قوتابخانەى كچان دەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

رێكخراوى يونيسف رايگەياند، "بزووتنەوەى تاڵيبان بڕيارى داوە، لە نزيكترين كات سەرجەم قوتابخانەكانى كچان لە وڵاتەكەيان دەكەنەوە".

ئەمڕۆ شەممە (16)ى تشرينى يەكەمى (2021) ماڵپەڕى (سپۆتنيك) بڵاويكردەوە، عومەر عوبێدى جێگرى بەڕێوبەرى جێبەجێكارى رێكخراوى يونيسف رايگەياند، "وەزيرى پەروەردەى حكومەتى نوێى ئەفغانستان ئاگادارى كردينەتەوە لەو نزيكانە لە پێنج ويلايەتى ئەفغانستان دەرگاى قوتابخانەکانى كچان بەڕووى قوتابيان دەكەينەوە".

لەبەشێكى ترى قسەكانى عەبدى گوتى، "ئەو بڕيارەى تاڵيبان هەموو قۆناغەكانى خوێندنى كچان دەگرێتەوە، پێشبينى دەكەين، ئەو بڕيارە مانگێك تا دوو مانگ بخايەنێت".

سەبارەت بە مەرجى كردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکان، ئەو بەرپرسەى يونيسف ئاماژەى بەوەكرد، "ئەگەرى بەهێز هەيە تاڵيبان هەندێك مەرج دانێت بۆ خوێندنى كچان، چونكە نزيكەى مانگێكە بەهەندێك پاساو مليۆنان قوتابى كچ لەو وڵاتە لە خوێندن بێ بەشبوونە، ئەوەش كاتێكى زۆرە بۆ پڕۆسەى خوێندن".

بزووتنەوەى تاڵيبان لە (1996 بۆ 2001) رێگەى نەدا ئافرەتانى ئەفغانى بەشدارى خوێندن و كار بكەن، كۆمەڵێك رێساى تونديان دانا بۆ قەدەغەكردنى ئافرەتان لە خوێندن.

لە دواى كۆنتڕۆڵكردنەوەى ئەفغانستان ئەو كێشەيە سەرى هەڵدايەوە، لەسەر ئاستى وڵاتانى جيهان هۆشدارى درايە تاڵيبان لە داخستنى دەرگاى قوتابخانەكانى كچان.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین