ئيسرائيل و ئەمەریکا گفتوگۆ لەسەر دۆسيەى ئێران و سووريا دەكەن ئێران

نوچەنێت:

باڵيۆزى ئيسرائيل لە رووسيا رايگەياند، "وڵاتەكەى رەزامەندى دەربڕيووە بەئامادەبوونى رووسيا و ئەمەريكا لەگەڵ سەرۆكى وڵاتانى ئەنجومەنى ئاسايش گفتوگۆ لەسەر دۆخى سووريا و ئێران بكەن".

ئەمڕۆ شەممە (16)ى تشرينى يەكەمى (2021) ماڵپەڕى (سپۆتنيك) بڵاويكردەوە، ئەلكسەندەر بن تەسفى باڵيۆزى ئيسرائيل لە رووسيا رايگەياند، "وڵاتەكەى رەزامەندى دەربڕيووە، بە ئامادەبوونى رووسيا و ئەمريكا ديدارێك لەنێوان سەرۆکى وڵاتانى ئەنجومەنى ئاسايش ئەنجام بدرێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دۆخى سووريا و ئێران، هەرچەندە تا ئێستا كات و شوێنى ديدارەکە ديارى نەكراوە، بەڵام بڕيارە لە دواى كۆبوونەوەى نەفتالى بنێت و ڤلاديمێر پۆتین لە (22)ى ئەو مانگە لە سۆچى كات و شوێنى ئەو ديدارە ديارى بكرێت". 

لە بەشێكى ترى قسەكانى باڵيۆزى ئيسرائيل دەشڵێت، "هيوادارم سەرۆك وەزيرانى ئێستامان ئەو بڕيارە بدات، چونكە لەو قۆناغە جگە لە رێككەوتن و لێكتێگەيشتن لەسەر ئەو ديدارە شتێكى ترمان لەبەر دەست نييە، ئەو دۆسيانەى لەو ديدارەش باس دەكرێت جگە لە ئێران و سووريا چەند دۆسيەكى ترى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست باس دەكرێن".

لە لايەكى ترەوە يائير لابيد وەزيرى دەورەى ئيسرائيل، بە ماڵپەڕى (سپۆتنيك)ى ڕاگەياند، "ئيسرائيل و رووسيا و ئەمريكا تاوتوێى ئەگەرى دەستپێكردنەوەى گفتوگۆى سێلايەنە لەسەر ئاستى سەرۆكەكان لە ئەنجومەنى ئاسايش دەكەن، ئەو كۆبوونەوەيەش لەم مانگە دەبێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین